Accessibility links

ئاوات عەلی: کۆرۆنا ڤایرۆسێکی زۆر مەترسیدار نیە


هەرچەندە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یان کۆڤید-19 لە زۆرێک لەوڵاتانی جیهاندا بە خراپی بڵاوبۆتەوە، بەڵام ئومێدەکانی بەرگریکردن و خۆپارێزی و چارەسەر لەبرەودان. ئێستاکە نیگەرانییەکان زیاتر روو لەوڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکایە پاش وڵاتی چین. هاوکات زوربەی هەرە زۆر ناوەندە تەندروستییە گەورەکانی جیهان و کۆمپانیا گەورەکانی دروستکردنی دەرمان و چارەسەر لەهەوڵێکی گەورەدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری راستەقینەو دڵنیابوونەوە لە ڤاکسینەکانی دژی ئەو پەتا کوشندە ڤایرۆسییە.

ئاوات عەلی وەک کەسێکی لە بواری زانستی کیمیاناسیدا خاوەنی بڕوانامەیە و هەم وەک بە وردی ئاگاداری توێژینەوە زانستییەکانە لەبواری دۆزینەوەی چارەسەر و ڤاکسین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا سەبارەت بە هەوڵە زانستییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لەجیهاندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە کە دەزگای (ئینسیرم)ی فەرەنسی بۆ توێژینەوە پزیشکییەکان ڕایگەیاند کە دەرمانە پێشنیازکراوەکان بریتین لە (هایدرۆکسی کلۆرۆکوین) کە پێشتر بۆ مەلاریا بەکارهاتووە، هەروەها (ریمدیسیڤر) کەپێشتر بۆ ئیبۆلا بەکارهاتووە، (لوبنافیر) بە تێکەڵاوکردنی لەگەڵ (ریتوفانیر) کە دەتوانرێت لەگەڵ دەرمانی (ئینترفیون بیتا) بدرێت بەنەخۆش یان بە بێ ئەو.

ئەو دەرمانانە ساڵانێکی زۆر لە بازاڕ و نەخۆشخانەکاندا هەن، بۆیە مەرتسی زۆریان نییە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ گەر لەژێر ڕێنمایی پزیشک بەکاربهێنرێت بۆیە لەسەر ئەو ژمارە زۆرە لە نەخۆش تاقیدەکرێتەوە.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بە رێگەچارەو ئایندەی چارەسەرییەکان و هەوڵە زانستییەکان وتووێژی لەگەڵ ئەکادیمیست و رۆژنامەوان ئاوات عەلی دا بۆ دەنگی ئەمریکا سازکردووە.

ئاوات دەڵێت "لەماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا لەفەڕەنسا 1700 کەس چاکبوونەتەوە، لەماوەی 72 کاتژمێردا لەئیسپانیا 2200 نەخۆش چاکبونەتەوە."

دەشڵێت "ئەم ڤایرۆسە یەکێک نیە لەڤایرۆسە مەترسیدارەکان."

سەبارەت بە هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەم ڤایرۆسە دەڵێت "هۆکاری بڵاوبوونەوەی خێرای ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە ئەوانەی کە توشی ئەم ڤایرۆسە بوون بۆ ماوەی 14 رۆژ پێی نازانرێت ئیتر لەو ماوەیەدا توشبووەکان ڤایرۆسەکە بڵاودەکەنەوە."

هاوکات دەشڵێت "لەسەدا 90 ی توشبووەکان زۆر بە سوکی نەخۆش دەکەون و هەرزوو چاکدەبنەوە." و "هاوکات رێژەی مردن لە3٪ بۆ لە4٪ ە"

هەروەها سەبارەت بە هەواڵی ناڕاست و تاڕادەی چەواشەکاریی هەندێک لەمیدیکانیش کۆمەڵێک بابەتی گرنگ باسدەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:10 0:00


XS
SM
MD
LG