Accessibility links

ڤێتنام 550 هەزار دەمامک بە پـێنج وڵاتی ئەوروپا دەبەخشێت


ڤێتنام 550 هەزار دەمامکی بەخشی بە پـێنج وڵاتی ئەوروپا تاوەکو یارمەتیـیان بدات لە هەوڵەکانیان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هەتا ئێستا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 75 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا.

وەزارەتی دەرەوەی ڤێتنامئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەکدا ڕایگەیاند دەمامکەکان لە ماددەی دژە میکرۆب دروستکراون، وە ڕادەستی باڵیۆزانی هەریەک لە فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و بەریتانیا کراوان لە هانۆی.

ڤێتنام دەڵێت 245 حاڵەتی تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکردوە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەسدانی نەبووە، گوتیشی دەمامک و کەرەستەکانی تری تەندروستی بە وڵاتانی دیکەش بەخشیوە لەوانە چین و کەمبۆدیا و لاۆس.

هەفتەی ڕابردوو وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا داوایان لە کارگەکانی دروستکردنی دەمامک کرد بەرهەمەکانیان زیاد بکەن بۆ دروستکردنی 5 ملیۆن دەمامک لە ڕۆژێکدا.

XS
SM
MD
LG