Accessibility links

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی یاریـیە ئەلیکترۆنیـیەکان خەرج کراون


سوپەرداتا ئەوەی بەدواداچوون بۆ بازاڕ و خەرجیەکاندا دەکات ئەمڕۆ پـێنجشەممە رایگەیاند لە مانگی سێی ئەمساڵدا خەرجیەکانی هاوڵاتیان لە یاریەکانی ڤیدیۆ بەرزترین تۆماری شکاند و گەیشتە بڕی 1.5 ملیار دۆلار لەودەمەی خەڵک بە هۆی رێکارەکانی دابڕاندنی کۆمەڵایەتی ناچاربوون لە ماڵەوە بمێننەوە و پەنا بۆ یاریەکانی ڤیدیۆ بەرن.

بڕی ئەو پارانەی لە مانگی رابردوودا لە یاریەکانی ڤیدیۆدا خەرجکرا گەیشتە 1.5 ملیار دۆلار بە بەراورد بە مانگی دووی ئەمساڵ کە 883 ملیۆن دۆلار بوو ، هاوکات خەرجیەکان لە بواری ئەو یاریانەی لەسەر کۆمپیوتەری کەسیی دەکران بەرێژەی لەسەدا 56 هەڵکشا و گەیشتە بڕی 567 ملیۆن دۆلار.

یاریەکانی ڤیدیۆیی و ئەوانەشی بە کۆمپیوتەر دەکرێن لە ئەوروپا و ئەمەریکای باکور دەبنە باو واتە لەو شوێنانەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەربەستەکانی چوونە دەرەوە لە ماڵ زیادیان کرد.

سوپەرداتا لە بڵاوکراوەیەکیدا گوتی؛ هاوڵاتیان وا پەنا بۆ یاریەکانی ڤیدیۆیی دەبەن وەک ئامرازێکی جێی متانە بۆ کات بەسەر بردن لەسەرو بەندی پەتای کۆڤید -19.

بە گوێرەی دەزگای بەدواداچوون بۆ خەرجیەکان و بازار کۆی گشتی داهاتی یاریەکانی ڤیدیۆییساڵ بەساڵ بە رێژەی لەسەدا 11 زیادی کردوە.

داخستنی بازاڕەکانی یاریەکانی ڤیدیۆ لە جیهاندا بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ، هۆکاربووە بۆ کڕینی یاریەکان لە ڕیی ئۆنلاینەوە.

سەرچاوە / فرانس پـرێس

XS
SM
MD
LG