حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن ناوی خۆیان تومار بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئه‌مە له کاتێکدا ژماره‌ی تووشبوان به‌م ڤایروسه مەترسیدارە به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت.
له میانه‌ی وتووێژێکدا له‌گه‌ل دکتور ئه‌یاد محه‌مه‌د عەلی، دکتۆرای مۆلکوله‌ر جێنتک له زانکۆی هارتفوردشایری به‌ریتانی و هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیاری به‌شێک له تاقیکردنه‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت" نیگه‌رانی خه‌ڵک له وه‌رگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا له زانیاری هه‌ڵه‌وه هاتووه" هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "وه‌رگرتنی هه‌ر جۆره ڤاکسینێک، ئه‌گه‌ر قازانجی نه‌بێت هیچ زیانێکی نیـیه."