Accessibility links

پەتای کۆرۆنا و ڤاکسینەکانی


زیاتر لە ساڵێکە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کۆڤید-19 پەتایەکی جیهانیـیە، وە لەو کاتەوە هەتا ئێستا نزیکەی2.7 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەر لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و پاشان بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا، حکومەت و ڕێکخراوەکان لە سەرانسەری جیهاندا ڕێنمایی و ڕێوشوێنی زۆریان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە ڕاگەیاند.

هاوکات دەزگاکانی دەرمانسازی کەوتنە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوونی زیاتری خەڵکی بە ڤایرۆسەکە.

لە کۆتایـیەکانی ساڵی ڕابردوو ژمارەیەک ڤاکسینی دژی ئەم ڤایرۆسە دروستکران و پاش تاقیکردنەوەکان و دڵنیابوون لە سەلامەتیان بە جیهاندا بڵاوکرانەوە.

هەندێک پـرسیار لە خەڵکی دروستبوون، لەوانە ئایە ئەم ڤاکسینانە کاریگەری لاوەکی مەترسیداریان نیـیە؟ کام جۆرە ڤاکسینەیان کاریگەری زیاتری هەیە؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پـرسیارانە و کۆمەڵێک پـرسیاری دیکە، حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتنی ئەم هەفتەیە میوانداری دکتۆر کەنار هیدایەت دەکات کە شارەزا و پـسپـۆری دەرمانسازیـیە لە هەولێر.

دکتۆر کەنار دەڵێت ئەو کۆمپانیایانەی ڤاکسین بەرهەم دەهێنن، هەتا لە سەلامەتی ڤاکسینەکانیان دڵنیا نەبن ڕێگە بڵاوکردنەوەیان نادەن.

سەبارەت بەوەی چ جۆرە ڤاکسینێکی کۆرۆنا باشترینە، دەڵێت هێشتا زووە بڕیار بدرێت کامەیان لە هەموویان باشترە، بەپـێـی دەبێت بزانرێت چەندە کاریگەری هەیە و چەندە کاریگەری لاوەکی کەمە و لەگەڵ ئەوانەشدا ئایە هەڵگرتن و گواستنەوەی ڤاکسینەکە بۆ ناوەندەکانی کوتان ئاسانە یان نا. لەوانە ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەر کە دەبێت لە پلەی 70 ی ژێر سفردا هەڵبگیرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:41 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG