Accessibility links

ئوگور شاهین ڤاکسینەکەی دروستکردووە و ناتوانێت لە خۆی بدات


ئوگور شاهین و ئۆزلەم تورەچی هاوسەری
ئوگور شاهین و ئۆزلەم تورەچی هاوسەری

ئەو زانا ئەڵمانیـیەی لەگەڵ هاوسەرەکەی ڕۆڵێکی سەرەکیـیان هەبووە لە دروستکردنی ڤاکسینەکەی هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ئێستادا بۆی نیـیە ڤاکسینەکە لە خۆی بدات.

پـرۆفیسۆر ئوگور شاهین لە چاوپـێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدالەگەڵ کەناڵی iTV ی بەریتانی گوتی هەرچەندە ڤاکسینەکەیان لەلایەن بەریتانیاوە مۆڵەتی بەکارهێنانی دراوە، بەڵام ئەو بۆی نیـیە لە خۆی بدات، چونکە هێشتا دەزگا تەندروستیـیەکانی ئەڵمانیا پەسەندیان نەرکردووە. دەڵێت ڕێسا تەندروستیـیەکانی ئەڵمانیا جیاوازن لەوەی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

گوتیشی کەی لە ئەڵمانیا ڕێگە بە بەکارهێنانی درا، ئەوا خۆی و تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی لە خۆیانی دەدەن.

بەریتانیا بە فەرمی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەکارهێنانی ئەم ڤاکسینە ئەمەریکایی- ئەڵمانیـیەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید- 19 . دەزگا تەندروستیـیەکانی بەریتانیا دەڵێن ڤاکسینەکە سوودی هەیە و سەلامەتە و هیچ کاریگەری لاوەکی خراپی مەترسیداری نیـیە.

توێژینەوەکانی لەسەر ڤاکسینەکە کراون دەریانخستووە بە ڕێژەی 95% سوودی هەیە.

XS
SM
MD
LG