Accessibility links

ڕەنج ڕێبوار دەڵێت: ئەگەر هاوکاری حکومەت نەبێت قەیرانێکی زۆر خراپتر لە ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا ڕوودەدات


تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا هەر کاری نەکردۆتەسەر باری تەندروستی و نەخۆشخانەکان و پێداویستییە پزیشکیی و خۆپارێزێکان، بەڵکو بە رژدیش کاری کردۆتە سەر دۆخی ئابوری و تەواوی جومگە هەستیارەکانی ئابوری وڵاتانی جیهان. تەنهاش کاری نەکردۆتە سەر کۆمپانیا و کارگە گەورەکان وەک کۆمپانیاکانی گەشتیاری و هێڵە ئاسمانیی و زەمینی و دەریایی و کارگەکانی دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل و کەرتی گشتی و تایبەتیش، بەڵکو بە قوڵی کاریکردۆتە سەر کاردارییە بچوکەکان لە جیهاندا.

ئەمریکا وڵاتێکی گەورەیە بەڵام لە ڕووی پەیوەندی و کارداریی و خێرایی بەرهەمهێنان و چالاکی ئابورییەوە جیهانێکی بچوکراوەیە. کاردارییە بچوکەکان لەم وڵاتەدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخراون و زیانیان بەرکەوتووە، هەرچەند حکومەتی فیدڕاڵی بەڵێنی قەرەبووکردنەوە و هاوکاریی ئەو کاردارییانەی داوە بەڵام کاری کردۆتە سەر خەڵک بە گشتی.

ئاسۆ جەبار لەو بارەیەوە وتوێژی لەگەڵ کوردێکی کارداری دانیشتووی شاری سیاتڵ لە ویلایەتی واشنتن سازکردووە؛ رەنج رێبوار خاوەنی ریستورانتی ئۆلیڤ ترییە لە سیاتڵ و ئا بەم شێوەیە باس لە کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لەسەر کاردارییە بچوکەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:26 0:00


XS
SM
MD
LG