Accessibility links

پەرستارێکی کورد لە ئەمەریکا باس لە دۆخی تووشبووانی نەخۆشی کۆرۆنا لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ دەکات


بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید 19 سەرەتا لە چین و پاشان پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی لە سەرتاپای جیهاندا، بووە مایەی گیان لەدەستدانی بە دەیان هەزار کەس و تووشبوونی بە سەدان هەزاری دیکە و هەروەها وروژاندنی نیگەرانی ودڵەڕاوکێ و شڵەژان لە ناو کۆمەڵگا جیاوازەکانی جیهاندا، وە بێگومان کاریگەری زۆر ڕژدی لە بواری ئابووری و پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانیشی لێکەوتەوە.

بەڵام کەرتی تەندروستی بە شێوەیەکی مەترسیدار کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەم ڤایرۆسە، بە تایبەتی پـزیشک و پەرستار و دەرمانساز و هەموو کارمەندانی دیکەی تەندروستی.

بە مەبەستی تیشک خستنە سەر ئەم بابەتە حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا وتووێژێ لەگەڵ ڕەفیق جەباری سازداوە کە پەرستارە لە شاری دێنڤەری ویلایەتی کۆلۆرادۆ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:10 0:00


XS
SM
MD
LG