Accessibility links

ئەنگێلا مێرکڵ دەڵێت لەوانەیە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەڵمانیا تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بن


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هوشداری بە دانیشتوانی وڵاتەکەی دەدات لە مەترسی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەڵێت لەوانەیە زیاتر لە نیوەی خەڵکی وڵاتەکەی تووشی بن.

ئەنگێلا مێرکڵ ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەرلین گوتی"دەبێت ئەوە بزانن ئەگەر ئەم ڤایرۆسە لێرە هەبێت و خەڵکەکە بەرگری بەرامبەری نەبێت، ئەوا هەتا ئێستا نە ڤاکسین و نە چارەسەر بۆی نیـیە. شارەزایان پـێشبینی دەکەن لە نێوان 60 بۆ 70 % ی دانیشتوان تووشی ڤایرۆسەکە بن."

گوتیشی حکومەتەکەی هەوڵێکی بێ وچان دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیـیەکە وە بڕیار دراوە ملیار یورۆی دیکە تەرخان بکرێت بۆ قەڵاچۆکردنی نەخۆشیـیەکە.

داواشی کرد ڕێوشوێنی توند بگیرێنەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیـیەکە، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو چالاکی و بۆنانەی پـێشبینی دەکرێت زیاتر لە هەزار کەس تیایدا بەشداربن.

بەپـێی ئامارە فەرمیـیەکان، 1622 کەس لە ئەڵمانیا تووشی نەخۆشیـیەکە بوون، 25 کەسیان چاکبوونەتەوە، 3 کەسیان گیانیان لەدەستداوە، 9 کەسیان باری تەندروستی خراپە.

XS
SM
MD
LG