Accessibility links

دەزگایەک: ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا لە بەریتانیا زیاترە لەوەی ڕۆژانە ڕادەگەیەنرێت


بەگوێرەی ئامارەکان ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو حاڵەتانەی لە بەریتانیا بە پەتای کۆڤید 19 گیانیان لە دەستداوە لە %40 زیاترە لەو ڕێژەییەی حکومەت ڕایدەگەیەنێت لەدەی مانگی چوارەوە بەوانەشەوە کە لە دەرەوەی نەخۆشخانە گیانیان لە دەستداوە.

نوسینگەی ئاماری نیشتیمانی ڕۆژی سێ شەممە گوتی ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە لە دەی مانگی چوار 13.121 حاڵەت تۆمار کراوە لە ئینگلتەرا و وێلز بەبەراورد لەگەڵ 9.288 حاڵەت کە ژمارەی سەرجەم ئەو کەسانەی حکومەت ڕۆژانە بڵاوی دەکاتەوە بۆ ئەوانەی لە نەخۆشخانەکان گیانلەدەستدەدەن.

لە دواین ئامار کە لە ڕۆژی 2 شەممە بڵاوکراوەتەوە ژمارەی سەرجەم ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرانسەری بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە 16.509 حاڵەت تۆمارکراوە.

ئەگەر بەریتانیا ڕێژەیەکی کەمترلەوانەی بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە تۆمارکردبێت هاوشێوەی ئەو ڕێژەیە، ئەوا ژمارەی ڕاستەقینەی ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە بەگوێرەی ئامارەکان دەگاتە 23 هەزار ، بەمەش دەبێتە دووەم خراپترین وڵاتی ئەوروپی لە دوای ئیتاڵیا.

بە گوێرەی دواین ئامارەکان جیاوازیەکی زۆر لەنێوان ئەو ڕێژەیەدا هەیە کە ڕؤژانە لەلایەن حکومەتەوە بڵاودەکرێتەوە لەگەڵ ئەو ئامارانەی لە نوسینگەی ئاماری نیشتمانی (ONS) تۆمار دەکرێن.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG