Accessibility links

پەرلەمانی بەریتانیا رێچکەی رابردووی دەشکێنێت بۆ پەسەندکردنی پلانەکانی


پلانی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی خۆی لە دوور و بەبێ گردبوونەوەی ئەندامانیبۆ یەکەم جار لە مێژووی 700 ساڵی خۆیدا و بێ گردبوونەوەی ئەندامانی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە پلانەکان پەسەند بکات.

ئەم هەنگاوە بێپێشینە شێوازەی پەرلەمانی بەریتانی بۆ بەکارهێنانی " زووم" بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکانی پەرلەمان رێگە بە پەرلەمانتارانی بەریتانی دەدات پرسیار ئاڕاستەی وەزیران بکەن سەبارەت بە رێبازی وڵات لەو دەمەی بەریتانیا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆۆناوە هێشتا لە کارکەوتووە.

لە راگەێندنێکی لە درەنگانێکی ئەمڕۆ پینج شممەدا ، پێشبینی دەکرێت حوکمەتی بەریتانیا پەیڕەویکردنی رێبازی توندی دابڕاندنی کۆمەڵایەتی درێژبکاتەوە .

پێشنیارە نوێیەکان بۆ پەرلەمان رێگە بە 120 ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەکە دەدات لە هەر جارێکدا بتوانن لە شوێنی دوورەوە لەگەڵ 50 ئەندامی دیکە پێکەوە دابنیشن و پەیڕەوی رێنوماییەکانی توندی دابڕاندنی کۆمەڵایەتی بکەن.

سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا "لینزی هۆیڵ " گوتی ئەم هەنگاوە دەرفەت دەداتە ئەندامانی پەرلەمان درێژە بە کاری گرنگی بەدواداچوون و وردبینی حوکمەتبدەن لە سەروبەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەم شێوازەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان ، ئەندامانیپەرلەمان ژیانی خۆیان ناخەنە مەترسی توشبوون بە پەتاکە.

پلانەکانی پەیوەستی پەرلەمانی بەریتانیا پێویستە بەفەرمی لەلایەن خودی پەرلەمانتارانەوە پەسەند بکرێن کاتێک دوای ئەوەی لە 21 ئەم مانگەدا پشوی جەژنی قیامەت کۆتایی دێت.

XS
SM
MD
LG