Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا لە پاش نەخۆشی کۆرۆنا دووچاری کێشەیەکی گەورە بووە


سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن لەو دەمەی خەریکی چارەسەرکردنی خۆیەتی لە نەخۆشی کۆڤید 19، بەرەو ڕووی مەزنترین سەختی دەبێتەوە لە ماوەی پـۆستەکەیدا، ئەویش چۆن داخستنی وڵاتەکە هەڵگرێت کەوا خەریکە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئابوری بەریتانیا لەناودەبات، بەبێ ئەوەی ببێتە هۆکاری بەرپاکردنی دووەم شەپۆڵی کوشندەی پەتاکە.

جۆنسنی تەمەن 55 ساڵ چارەسەری بۆ دەکرێت لە شوێنی مانەوەی لە ماڵی خۆی، پاش ئەوەی زووترێکی ئەم مانگە سێ شەو لە یەکەیەکی چاودێری ورددا مایەوە لە نەخۆشخانەیەکی لەندەن بە پەتای کۆڤید 19. دوواترێ گوتی "بە ژیانم قەرزاری کارمەندانی نەخۆشخانەکەم".

بەڵام لەودەمەی کە مەزەندەکان پەرەدەستێنن کەوا سەرەك وەزیر لە خۆئامادەکردندایە بۆ گەڕانەوە بۆ سەرکار، بۆریس جۆنسن لە ژێر فشاردایە بۆ شیکردنەوەی ئەوەی کە چۆن وکەی پێنجەمین گەورەترین ئابووری جیهان لەو داخستنە پەکخەرە دەردەچێت.

حکومەتەکەی جۆنسن کەوا لەسەرخۆتربوو بەبراوورد لە گەڵ هاوتا ئەوروپایەکانی بۆ داسەپاندنی داخستنی وڵاتەکە، کەوتە بەر ڕەخنەوە لەبەر کەمی توانای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە وپشکنینی تەندروستی . هەروەها سەرکەوتوونەبووە لە دابەینکردنی ئەندازەی پێویست لە کەل وپەل وئامێری پاراستنی کەسی بۆ کرێکارانی تەندروستی کە لە ناو جەرگەی کارەکەدان.

ڕۆژنامەی تێلیگراف ڕادەگەێنێت کەوا جۆنسن بەنیازە تا زوویەکی ڕۆژی دووشەممە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی، وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا مات هانکۆک گوتی ڕەوشی تەندروستی سەرۆک وەزیری باری دەروونی باشە ولە باش بووندایە.

ئیستراتیجی حکومەتەکە کە تا ئێستا بڵانەکراوەتەوە بۆ هەڵگرتنی داخستنی وڵاتەکە، بە شێوەیەکی زۆر ورد چاوی پێدادەخشێنرێتەوە لەودەمە ئەوانەی سەرمایە دەخەنەکارەوە هەوڵی دیارکردنی ئەوە دەدەن کە کام ئابووری سەرەکی خەراپترین زیانی بەردەکەوێت بەهۆی توندترین قەیرانی تەندروستی گشتییەوە لەوەتەی بەرپابوونی ئینفلەوەنزای ساڵی 1918وە.

بەریتانیا پێنجەمین وڵاتە لا جیهاندا لە ڕووی کۆی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کورۆنا لە پاش ئەمەریکا، ئیتالیا، ئیسپانیا وفەرەنسا. هەروەها پسپۆرانی تەندروستی حکومەت گوتوویانە کەوا گیانلەدەستدان تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەی دیکە ڕێژەکەی بە پەلە کەم دەبێتەوە.

وەزیری تەندروستی هانکۆک لە ڕۆژی دووشەممە 24 ی ئەم مانگە گوتی هێشتا زۆر زووە داخستنی وڵاتەکە هەڵگریت، سەرەڕای ئەوەی داتا وزانیارییە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئابووری بەریتانیا خەریکە دەروخێت لە ژێر فشاری داخستنەکەدا.

بەپێی پێشبینییەکانی بوجەی وڵاتەکە، ئابوورییەکە لەوانەیە بەرەوخەراپترین نوشستی بروات لە ماوەی زیاتر لە 300 ساڵدا، تەنانەت پاش ئەوەی کە وزارەتی دارایی وبانکی ئینگلتەرا ژمارەیەک هەنگاوەی یارمەتیدانیان ئەنجامدا بۆ دەربازبوون لەو ڕەوشە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان فرۆشی کەل‌وپەل بەشێوەیەکی بێپێشینە دابەزیوە، بەڵام کڕینی مادە خۆراکییەکان زۆر زیادیان کردووە. ئەمەش لەبەر بەردەوامبوونی مەترسی داخستنی وڵاتەکە بە هۆی ڤایرۆسی کورۆناوە.

XS
SM
MD
LG