Accessibility links

چین دەڵێت 1716 کارمەندی تەندروستی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 6 کەسیان گیانیان لەدەستداوە


بەرپرسێکی باڵای تەندروستی چین وتی 1716 کارمەندی تەندروستی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەشیان گیانیان لەدەستداوە.

جێگری وەزیری کۆمسیۆنی تەندروستی نیشتیمانی چین زێنگ یەکسین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ژمارەی توشبوونی کارمەندانی تەندروستی بە ڤایرۆسەکە لە زیادبووندایە.

زێنگ وتی " لە ئێستادا ئەرکی کارمەندانی تەندروستی بێگومان زۆر قورسە، کارکردن و پشوویان سنووردارە، ئەو فشارە دەروونییەی لەسەریانە زۆر زۆرە، هەروەها مەترسی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە زۆرە."

زیاتر لە لە سەدا 87 ی توشبووانی کارمەندانی تەندروستی لە هەرێمی هوبی بوون کە لەوێ ڤایرۆسەکە هەڵیدا و تا ئێستا نزیکەی 1380 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 60,000 کەس توشی بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG