Accessibility links

تاجیکستان بۆ یەکەم جار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند


تاجیکستان ئەمڕۆ پـێنجشەممە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد و بووە دواین وڵات لە جیهاندا کە بە فەرمی ڕایبگەیەنێت حاڵەتی تووشبوونی بە نەخۆشیـیەکە هەیە.

ئاژانسی دەوڵەتی تاجیک بۆ زانیاریەکان ( خۆڤار) ئاماژە بە دەستەی کاردانەوە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات، دەڵێت ؛ 5 کەس لە پایتەخت دوشەنبێ پشکنینی تاقیکردنەوەکانیان بۆ ڤایرۆسەکە پۆزەتیڤ بووە هەروەها 10 کەسی دیکەش لە هەرێمی سوغد لە باکوری تاجیکستان.

دەستەی ئاماژەپێکراو گوتیشی بەکارهێنانی ماسک لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئێستا بوەتە مەرج. تاجیکستان سیاسەتی راگرتنی دەستپێکردنی بۆ خۆپاڕاستن دژ بە بڵاوبوونەوەی پەتاکەی پیادەکردوە.

مزگەوتەکان لە سەرانسەری تاجیکستانی زۆرینە موسڵمان لە سەرەتای ئەم مانگەدا داخران بە ماوەیکی کەم دوای ئەوەی رێگە بە دووبارە کردنەوەیان دا ئەمەش دوابەدوای پیادەکردنی دابڕاندنی بەرایی کۆمەڵایەتی لە مانگی ئازاردا .

تاجیکستان یەکێکیش بوو لەو چەند وڵاتانەی گەمەی فوتبۆڵ هێشتا هەتا پشووی هەفتە تێدا دەکرا ، کاتێک فیدراسیۆنی وڵات وەرزی یاریەکانی هەتا 10 مانگی داهاتووی هەڵپەسارد.

وڵاتای تاجیکستان کە هاوسنورە لەگەڵ چین لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵەوە دەستی بە کەرەنتینەکردنی هاوڵاتیانی گەڕاوەی خۆی و بیانی کرد ئەوانەی دەگەنە ئەو وڵاتە.

مردنی داواکارێکی پایەبەرزی تاجیکی بە هۆی تێکچوونی کۆئەندامی هەناسەی لەم مانگەدا قسەوباسی هێنایە ئاراوە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.

سەرچاوە/ فرانس پـرێس

XS
SM
MD
LG