Accessibility links

عومەر موحەمەد ئەمین: پەتای کۆرۆنا کاریگەریەکی گەورە و ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر پرۆسەی خۆێندن لە هەرێمی کوردستان


یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت بەهۆی کۆڤید 19 وە پرۆسەی خۆێند ڕاوەستاوە و چەقی بەستوە و بەو هۆیەشەوە ناتوانرێت زانیاریە زانستیەکان وەک پێویست بگەێندرێنەوە خوێندکاران و بەهۆی پەتاکەوە پرۆسەی خوێندن لە مانگی دووی ساڵی پارەوە لە هەرێمی کوردستان ڕاوەستاوە.

وەک هەموو بەشەکانی جیهان ، هەرێمی کوردستانی عێراقیش بێبەش نەبووە لە زیانە هەمەلایەنەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بگرە ئاکامە خراپەکانی پەتاکە و دەهاوێژەکانی لەسەر پرۆسەی خۆێندن لە هەرێمی کوردستان زیاتر بووە بە بەراورد بە شوێنەکانی دیکەی جیهان ئەوەش بە هۆی ڕادەستنەگەیشتنی تەواو بە خزمەتگوزاریەکانی ئنتەرنێتدا بە تایبەت لە گوندە دوورە دەستەکان .

مامۆستاعومەر موحەمەد ئەمین دەڵێت لەگەڵ هەبوونی چەندان کێشە لە بواری خوێندن و فێرکاری وەک پێنەدانی مووچەی مامۆستایان لە کاتی خۆیدا و چەندان کێشەی دیکە ، بەڵام توانراوە چەند بژارەیەک پەیڕەو بکەین هەرچەندە بێکەموکورتی نەبووە بەڵام سوودی بۆ خوێندکاران هەبووە ، وەک تۆمارکردنی بابەتەکانی خۆێندن هەر لە پۆلەکانی سەرەتاییەوە هەتا پۆلی 12 لەلایەن مامۆستایانەوە و خوێندکارەکانی سەرجەم قۆناغەکانی ئاماژەپێکراو دەتوانن ئەو وانە تۆمارکراوانە دابەزێننە سەر کۆمپیوتەر ، ئایپاد و هەروەها ئای فۆنەکانیان و وەک سەرچاوەی زانست و زانیاری بەکاری بێنن.

سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە ئەم تەوەرەیەی لەگەڵ مامۆستا عومەر موحەمەد ئەمین ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی تاووتوێ کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:21 0:00


XS
SM
MD
LG