Accessibility links

ئامارەکان: پـیاوان زیاتر لە ژنان بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە


ئامارەکانی لە سەرانسەری جیهانەوە بڵاوکراونەتەوە لە بارەی تووشبووانی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە COVID-19 ناودێرکراوە، پـیاوان زیاتر لە ژنان بەهۆیەوە گیانیان لەدەست‌ داوە.

ڕۆژنامەی واشنتن پـۆست ڕاپـۆرتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت بۆ نمونە ئامارەکانی ئیتالیا کە لە ئێستادا ژمارەی گیان لەدەستدان لەو وڵاتە بەهۆی ئەم نەخۆشیـیە لە چین زیاترە، ئاماژە دەکەن زیاتر لە 70%ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە پـیاوبوون. هەروەها 60%ی ئەوانەشی تووشی نەخۆشیـیەکە بوون پـیاون.

لە کۆریای باشوریش، هەرچەندە 61% ی ئەوانەی تووشی نەخۆشیـیەکە بوون ژنن، بەڵام 54%ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە پـیاوبوون.

لە نەخۆشخانەی شاری ووهانی چین کە نەخۆشیـیەکە لەوێوە سەری هەڵداوە، دەڵێن دوو لەسەر سێی تووشبووان پـیاون وە نیوەیان نەخۆشی قورسیان هەبووە، وەکو دڵ و شەکرە.

پـزیشکان و شارەزایان سەریان سووڕماوە لەو ئامارانە.

سەبرا کلاین مامۆستا لە زانکۆی جۆنز هاپکنز دەڵێت هەتا ئەمڕۆش نازانن بۆچی ڤایرۆسی COVID-19 زیاتر بۆ پـیاوان بەراورد بە ژنان جێی مەترسیـیە.

XS
SM
MD
LG