Accessibility links

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم: زیاتر لە 70% تووشبووانی ئێستا کە تۆماردەکرێن ڤایرۆسە گۆڕاوەکەیە


بەپێی کاربەدەستێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا 70% تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم لە جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاون. هەڵمەتی ماسک بەستن لە هەولێر دەستیپێکرد و دەزگا ئەمنیەکان داوا لە خەڵک دەکەن ماسک ببەستن و لەئەگەری نەبەستنی ماسک سزای مادی دەدرێن.

لەم وتوێژەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر ئاسو حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" ئامادەکاریەکی تەواو کراوە بۆ پێشوازی نەخۆش و عینایەمان زیادکردووە، ئێمە رێنمایی دەردەکەین بەڵام لایەنی ئەمنی هەیە بەرپرسە لە جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانە و ئیدارە سەربەخۆکانی پارێزگاکانیش ئەوان بەرپرسن لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانە و مەبەستی ئێمە نەبووە توندوتیژی لەسەر مەسەلەی ماسک دروست بێت و بەردەوام هەڵمەتەکانی هوشیاری ئێمە بۆ ئەوەیە کە خەڵک بەخۆی هەست بە بەرپرسیارەتی بکات نەک ببێتە ئاڵۆزی لە نێوان دەسەڵاتی تەنفیزی لەگەڵ ئەوانەی کە رێنماییەکان جێبەجێ ناکەن بەس ئیتر ئەوە ئیدارە سەربەخۆکان دەسەلاتیان هەیە لەوە خەڵک پابەند بکەن بە بەستنی ماسک."

ناوبراو گوتی" دۆخەکە زۆر مەترسیدارە و زیاتر لە 70% تووشبووانی ئێستا ڕۆژانە کە تۆمار دەکرێن ڤایرۆسە گۆڕاوەکەیە."

ڕێوشوێنەکانی گەیشتنی ڤاکسین و بەکارهێنانی لە ئێستادا چۆنن ؟ و ئایا ئەو ڤاکسینەی کە گەیشتبووە هەرێمی کوردستان و بەکارهێنرا تا چەند کاریگەری هەبوو؟

حەوێزی لەوبارەیەوە گوتی " بەپێی بەرپرسانی تەندروستی عێراقی ئەمرۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا، ئێمە ناتوانین بەرچاو ڕوونیمان هەبێت چونکە ژمارەکە زۆر زۆر کەمبوو پاش ئەوەش لەو ژمارەیەی کە دێت لە قۆناغی یەکەم لە بەغدا ئەمشەو ئەگەر بگات واتا خەزن ناکرێت یەکسەر دەگوازرێتەوە لەوانەیە پاش چەند کاتژمێرێک بگاتە هەرێمی کوردستان ."

سەبارەت بە پێشبینی تەندروستی بۆ ڤایرۆسی گۆڕاو و پێشنیارەکانی وەزارەتی تەندروستی لەمەڕ قەدەغەی هاتووچۆ ؟

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینیەکان ڕوو لە بەرزبوونەوەیە و هێشتا ئەو پێشنیارەمان نەکردووە ئەوە دەگەرێتەوە سەر ڕەوشی کۆرۆنا.

لە میانەی وتووێژەکەدا دکتۆر ئاسو حەوێز گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕێوشێوازەکانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا گوتی"یەکەم شت فڕۆکەخانەکان و سنورەکانمان هەیە ئەو پشکنینانە کۆدەکرێنەوە، دووەم شت ئەوانەی کە دەچنە نەخۆشخانە تایبەتەکان کە پشکنینی کۆرۆنا دەکەن و سێیەم شتیش ئەوانەی کە نیشانەی کۆرۆنایان هەیە دەچنە حکومی پشکنینی کۆرۆنا دەکەن ئەوانە هەموو کۆدەکرێنەوە و دەردەچێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:25 0:00


XS
SM
MD
LG