Accessibility links

بەسەرهاتی رزگاربوونی پزیشکێکی تووش بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا


یەکێک لەو پزیشکانەی کە بەخۆی بەرپرسی بنکەی تەندروستی عەلی ناجی بوو، تایبەتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی. پاش تووش بوونی خۆی و خێزانی بە کۆڤید 19 زیاتر لە 20 رۆژ کەرەنتین بووە تاوەکو رزگاریان بووەو ئێستا دکتۆر گەڕاوەتەوە بۆ سەرکارەکەی.

لەم وتوێژەی دەنگی ئەمریکا هەوڵدراوە زیاتر راو سەرنجی پزیشکێکی تووش بوو بۆ بیسەران بگوازینەوە کە لە هەموو کەس باشتر دەتوانێت لە رووی زانستییەوە رێنومایی بە خەڵک بداتو ئەوەی گونجاوە کەسی تووش بوو بۆ خۆی بکات، وەک ئەم پزیشکە بۆ خۆی کردووە.

دکتۆر سەرخێڵ بەر لە هەموو شتێک قسە لەسەر ئەوە دەکات کە نیشانەی ئەو ڤایرۆسەت تیا دەرکەوت بە خێرایی پشکنین ئەنجام بدەیت، دەشڵێت "تاوەکو خێراتر بە ڤایرۆسەکە بزانیت و رێو شوێنی پێویست بگریتە بەر، چاک بوونەوە مسۆگەر دەکەیت، تەنانەت ئەوانەش کە بە تەمەنن، بە رێژەی لە سەدا 70 بەرەو سەر چاک دەبنەوە، تکایە پاساو مەهێنەرەوە بۆ ئەو نیشانانەی لە خۆتدا دەردەکەوێت، چونکە تا دوا بکەویت لە خۆ کەرەنتین کردنو وەرگرتنی چارەسەری، ڤایرۆسەکە زیانی زیاترت پێ دەگەیەنێت."

ساتی تووش بوونی ئەم پزیشکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕ بوو لە هاوپشتی بۆ ئەم پزیشکە خەم خۆرە، ئەوەتا دوای چاک بوونەوەشی گەڕاوەتەوە بۆ سەر کارەکەی و خزمەت کردنی خەڵکی تووش بوو.

لەو بارەیەوە سەرخێڵ دەڵیت "ئەوە ئەرکی خۆمە ئێمە لە بنکەی تەندروستی عەلی ناجی وەک یەک تیم کاردەکەین بە هەموو ستافەکەوە، حەزم کردووە لەم دۆخەدا خزمەتێک بە خەڵکی خۆمان بکەین و بە شاری سلێمانی، بەردەوامیش دەبین. لەوە خۆشتر نییە بتوانیت خەڵک لە بەڵای ئەو ڤایرۆسە بپارێزیت، تووش بوونەکەی منیش زیاتر لە دەرەوەی نەخۆشخانەکە بوو، کاتێک کە دەهاتمە دەر خەڵک پرسیاریان لێ دەکردم، یان داوای رێنوماییان دەکرد، هەرچەندە ماسکیشم بەستبوو، بەڵام ڤایرۆسەکەم وەرگرت."

رۆژانی کەرەنتینی ئەم پزیشکە پسپۆرەو گوێ گرتن لە وتوێژەکەی کە نزیکەی 18 چرکەیە پڕە لە زانیاری لە بارەی خۆراکەکان و هەروەها ئەو دەرمانانەش کە بەکاری هێناون.

لە هەمووشی گرنگتر بەلای ئەم پزیشکەوە، دروست کردنی بەرگری لەشە لە رووی دەروونییەوە کە خۆت نەترسێنیت وەک دەڵێت "ترس کاریگەری زۆر خراپ دروست دەکات، بەردەوام شەڕکردن و ئومێد بە خۆ دان وا دەکات بەرگری لەشت بەهێز بێت، ئەگەر رێنوماییەکان جێ بەجێ کەیت، زۆر بە ئاسانی لەو ڤایرۆسە رزگارت دەبێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:24 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG