Accessibility links

دکتۆر عادل بەرزنجی : ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گەرماش لەناو ناچێت


دوا بەدوای بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە شاری سلێمانی ، ژمارەی تووشبوان و رێژەی مردنیش بەرەو زیادبوون چووە، وەک ئەم پزیشکەش ئاماژەی بۆ دەکات، ئێستا کاتی ئەوەیە کە هاوڵاتیان زیاتر خۆپارێزی بکەن و ئەم مەسەلەیەش بە رژد وەربگرین، چی باشە بۆ خۆپارێزی بیگرنەبەر.

لەو بارەیەشەوە دکتۆر عادل بەرزنجی دەڵێت "لەدوای شكاندنی کەرەنتینەی یەکەم و ئارام بوونەوەی بارودۆخەکە، جارێکی تر بە فراوانی کۆرۆنا ڤایرۆس بڵاوبووەتەوە، داواکردنی کەرەنتینەی دووەم لە خەڵک، بەکەمی خەڵک بە تەنگ ئەو داواکارییەوە چوون، بەڵام دوای زانینی ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە ناو چوون، ئێستا خەڵک کەمامەو دەستکێش بەکار دێنن، بەڵام هێشتا هەرێمی کوردستان لە دۆخی مەترسیدا نییە."

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان، فشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکانە. ئەم پزیشکەش باس لەو گرفتە دەکات و دەڵێت "ئەوەندە فشار دروست بووە لەو خەڵکەی کە دەیەوێت پشکنینیان بۆ بکرێت، هەر پشکنینێک چەند رۆژێکی پێ دەچێت، هەقە خەڵک، ئەوەی سەرەتای تووش بونێتی لە ماڵەوە خۆی کەرەنتین بکات، مەرج نییە هەر نیشانەیەکی کۆڤید 19 کە لەو کەسەدا دەربکەوێت، خێرا بچێت بۆ نەخۆشخانە، دەکرێت بە گرتنە بەری هەندێ رێکار خۆت چارەسەر بکەیت، بەڵام بەبەرزبونەوەی پلەی گەرمای ئەو کەسەو پلەی گەرمای لەشیشی دانەبەزێتەوە، یاخود تەنەنەفەس بوبێت، ئەوە پێویستە بچێتە نەخۆشخانە".

لە وتوێژەکە زۆر بواری خۆپارێزی و هەوڵدان بۆ چارەسەریی، هەروەها چۆنێتی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش کراوە. جگە لەوەش پزیشکەکە باسی ئەوەش دەکات کە ئەم ڤایرۆسە کە لە خێزانی ئەنفلۆنزایە، دەبوو بە گەرما لەناو بچێت، وەک چۆن زاناکان پێشبینی ئەوەیان دەکرد، لەو بارەیەشەوە دەڵێت "لەسەرەتای سەرهەڵدانی کورونا ڤایرۆس زۆر قسە لەسەر کاتی هاوین کرا کە ئەو ڤایرۆسە لەناو دەچێت، ئەوە بۆچوون و راو سەرنجی زۆرێک لە زانایان بوو، ئەم ڤایرۆسە وەڵامی ئەوەشی دایەوە کە هێشتا زاناکان هیچ رایەکی تریان لەو بارەیەوە نەداوە، تەنانەت لە ڤیتامینەکاندا زۆر گرەو لەسەر ڤیتامین دی دەکرا، ئێستا زاناکان لە بەریتانیا ئەوەیان خستووەتە روو کە ئەو ڤیتامینە هیچ کارێکی وا ناکات کە کاریگەری هەبێت بۆ توش نەبوون، یان خۆپارێزی لە کۆڤید 19".

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:45 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG