Accessibility links

ژاپـۆن پەسەندکردنی نزیکەی یەک ترلیۆن دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنێت


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز نووسیویەتی؛ شینزو ئابێ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەمڕۆ سێشەممە باری نائاسایی راگەیاند بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی نیشتەجێی هاوڵاتیان، هەروەها پاکجێکی بووژێنەرەوەی ئاشکراکرد کە بە گەورەترین بڕە پارە لە جیهاندا پێناسەی‌کرد بۆ کەمکردنەوەی زیانە ئابوریەکانی ئاکامی پەتای کۆرۆنا.

شینزو ئابێ ئەمرۆ لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە شوێنی فەرمی نیشتەجێبوونی لە تۆکیۆ ئەم لێدوانەی دا کاتێک باسی تەشەنەکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی(کۆڤید -19) ی دەکرد.

راگەیاندنی باری نائاسایی دەسەڵاتی زیاتر دەداتە کاربەدەستانی وڵات بۆ فشارخستنە سەر هاوڵاتیان تاوەکو لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و کارەکانیان دابخەن.

باری نائاساییەکە کە هەتا 6 ی مانگی پـێنج بەردەوام دەبێت، بەسەر تۆکیۆی پایتەخت و 6 هەرێمی دیکەدا دەسەپێنرێت ، کە 44% ی کۆی دانیشتوانی ژاپۆن دەکات.

شینزو ئابێ گوتی ئێستادا زۆر گرنگە هەر تاکێک لە ئێمە شێوازی ژیانی رۆژانەی خۆی بگۆڕێت، وە ئەگەر هەریەکێکمان بتوانێت بەلای کەم رێژەی بەریەککەتن لەگەڵ ئەوی تردا بەلای کەم بە ڕێژەی 70-80% کەمبکاتەوە، ئەوا لە ماوەی دوو هەفتەدا ژمارەی تووشبووان بە پەتاکە بە ئەندازەیەکی زۆر کەم‌دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG