ئێران دەستیکردەوە بە کردنەوەی جادە و ڕێگا سەرەکیـیەکان و بازاڕەکان لەپێناو بوژاندنەوەی ئابوریەکەی کە بەر لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا بەهۆی سزاکانەوە دووچاری گرفتی گەورەبووبوو.
بازاڕە گەورەکانی تارانی پایتەخت ئەمڕۆ دووشەممە کرانەوە هەتا کاتژمێر 6 ی ئێوارە، بەڵام جیشتخانە و هۆڵەکانی وەرزش و هەندێک شوێنی دیکە هەر بە داخراوی مانەوە.
ئێرانیش یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕێژەیەکی بەرزی تووشبوونی نەخۆشی کۆرۆنای هەیە و هێشتا ڕۆژانە سەدان تووشبووی نوێ تۆماردەکرێن.
نیعمەت حەسەن زادە کە شۆفێرێکی تەکسیە دەڵێت" ئێمە لە هەموو کەس زیاتر مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەمان لەسەرە، چونکە بەردەوام پەیوەندی و بەرکەوتەمان لەگەڵ خەڵکدا هەیە، بەڵام هیچ بژاردەیەکی ترمان نیە، چونکە ناتوانین لە ماڵەکانمان دابنیشین و بەو نرخە گرانەوە پـێداویستیەکانی خۆمان بکڕین."
شۆفێرانی تەکسی لە ئێران شوێنی دانیشتنی هاوڵاتیانیان بە نایلۆن داپۆشیوە و دەمامکیان بەستووە.
سەرچاوە / ئەسۆشیەتد پـرێس