Accessibility links

لە هەولێر ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد دەبێت


بەهۆی پابەندنەبوون و جێبەجێنەکرنی بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندرۆستی و ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەشێک لە هاووڵاتیان لە شاری هەولێر لە ئێستادا خەڵکێکی زور لەو شارەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووە وەک کاربەدەستانی ناوچەکە باس دەکەن پۆلیس لە نێو گەڕەک و کۆلانەکان بڵاوەیان پێکراوە بەناچاری مامەڵەی یاساییان لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانە ئەنجامداوە کە سەرپێچیان هەبووە

عەمید دلێر نەجار بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەوان وەکو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەموو ئەفسەر و کارمەندانەوە بڵاوەپێکردووە لەناو هەموو شەقامە سەرەکی و کۆلانەکان و ناو هەموو شاری هەولێر هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هەبێت بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، داوا لە هاوولاتیان دەکەن لە ماڵەوە دەرنەچن تاکو ئەوان لە دەرەوە ئەرکەکانی خویان جێبەجێ بکەن.

لەبارەی ئەو رەخنانەی کە لە دەزگا ئەمنیەکان دەگیرێن بەوەی کە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرابوو دەبوایە رێگرییان لەو کەسانە کردبا کە پرسەیان لە گەڕەکی کارێزان دانرابوو کە بەو هۆیەوە تا دێت ژمارەی ئەو کەسانە زیاد دەبێت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە

لەو بارەیەوە عەدمید دلێر نەجار بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەڵێت هیچ دەزگایەک کەمتەرخەمی نەبووە بەڵام ئەو خروقاتە لەلایەن هاووڵاتیان بووە دەزگا ئەمنیەکان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئیجرائاتی یاساییان بەرامبەر هەر سەرپێچیکارێک کردووە ئەوان وەکو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پابەندبوونە بەو سنوورانەی کە بویان دیاریکراوە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە و دەزگا ئەمنیەکانی تریش کارەکانی خویان بەو پەڕی ئیخلاس و ئەمانەتەوە ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی هاووڵاتیان و دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان ئەوانەی کە رێنمایی و بریارەکان جێبەجێ ناکەن و پێشێل دەکەن دەڵێت ئۆتۆمبێل و هاووڵاتی دەستگیرکراون و بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە.

ترسێکی زور لە ئێستادا لەنێو خەڵک بڵاوبووەتەوە دەزگا ئەمنیەکان بە چ شێوازێک وچوون دەتوانن کۆنتڕۆڵی ڕەوشەکە بکەن بەو پێیەی کە خەڵکێکی زور لە ئێستادا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووە لەوبارەیەوە عەمید دلێر نەجار دەڵێت ئەوان وەکو بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەموو هێزەکانی خویان لە هەموو سنوورەکانی شاری هەولێر بڵاوەیان پێکردووە و خاڵی پشکنینیان داناوە لە هەموو سنوورەکان و هەموو تیمەکانی خویان تیمی گەڕۆک و جێگیریان هەیە لە هەموو شار بڵاوەیان پێکردووە بە تایبەتی ئەو شوێنانەی کە سەروماڵێکی زوری هاووڵاتیان تێدایە وەکو بازاڕی زێڕ و دولارە ئەوانە هەرهەمووی کۆنتڕۆڵ کراوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندرۆستی تیمیان درۆستکردووە ئەگەر هاتوو هەر ئەگەرێکی تەندرۆستی هەبوو تیمەکانی پۆلیسی هەولێر لەگەڵ تیمی تەندرۆستی دەردەچن بۆ ئەنجامدانی کارەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:18 0:00


XS
SM
MD
LG