Accessibility links

توێژینەوەیەکی نوێ: شێوازێکی نوێی کۆڤید- 19 زیاتر بڵاودەبێتەوە


بەپـێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، شێوازێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید – 19 لە ئەوروپاوە بەرەو ئەمەریکا بڵاوبووەتەوە و خەریکە شوێنی شێوازەکەی پـێشوو دەگرێتەوە و زیاتر بڵاودەبێتەوە.

ماڵپەڕی Cell بۆ توێژینەوەی زانستی توێژینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تیمێکی نێودەوڵەتی لە توێژەران ئامادەیان کردووە.

توێژەرەکان ئەم شێوازە نوێـیەی کۆرۆنایان ناو ناوە G614، دەڵێن خەریکە بە تەواوی شوێنی شێوازەکەی پـێشوو D614 دەگرێتەوە. دەشڵێن ئەم شێوازە نوێـیە 3 بۆ 9 هێندە لەوەی پـێشتر زیاتر بڵاودەبێتەوە و زیاتر لە ناو قوڕگ و لوت و بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان گەشە دەکات.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کەمتر تووشبووانی نەخۆش دەخات.

لەوەتای ئەم نەخۆشیـیە لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا هەتا ئێستا زیاتر لە 11 ملیۆن کەس تووشی بوون و لەوانە زیاتر لە 6 ملیۆنیان چاکبوونەتەوە و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

XS
SM
MD
LG