Accessibility links

شاخەوان خەیلانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی: ڕەوشی تەندروستی شاری هەولێر زۆر ترسناکە


ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر گەیشتووەتە 559 کەس بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی ئەو شارەش پێی وایە رەوشەکە زۆر مەترسیدارە و ئەوەی کە ڕوودەدات شتێکی گەورەیە ئەگەر بەو شێوەیە بروات لەوانەیە ڕێژەی مردن زیاتربێت.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر شاخەوان خەیلانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر گووتی" رەوشی تەندروستی شاری هەولێر زۆر ترسناکە ئەگەر بەو شێوەیە بروات لەوانەیە ڕێژەی مردن زیاتربێت، بەرەو وەرزی سەرما دەرۆین لەوانەیە ڤایرۆسەکانی وەرزی و نەخۆشیەکانی تریش کە هەوکردنەکانن کە لە زستان و سەرما تووشی مرۆڤ دەبن لەوانەیە لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە تێکەڵاویەک پەیدا بکەن و ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵک، ڕەوشەکە زۆر بە مەترسیدار دەزانم و ڕەشبینیش نیم بەلام ئەمە ڕاستیەکانن و ئەوەی کە ڕوودەدات شتێکی گەورەیە، لە نۆرینگەکان کە دکتۆرەکان دەرمانی زیاتر دەنوسن لەلای هەموو خەڵکێک ئاشکرایە کە تا ئێستا کۆرۆنا چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە، ئێمە یارمەتیدەرین بۆ ئەوەی بتوانین نەخۆشەکە لەسەر پێی خۆی بهێڵێنەوە و ڤایرۆسەکە بەسەری زاڵ نەبێت چارەسەر لای ئێمە دەرمان و ئۆکسجین و ئەو پێداویستیانەی ڕۆژانەیە کە لە چاودێری چڕن و ئاگاداربوونە لە نەخۆشەکان، کۆرۆنا چارەسەری بۆ نەدوزراوەتە بەڵام چارەسەری یارمەتیدەر هەیە بۆ مرۆڤ تا بەسەر ئەو ڤایرۆسە سەربکەوێت."

سەبارەت بە پێدانی دەرمانێکی زۆر بە تووشبووانی کۆرۆنا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر دەڵێت" لە لای ئێمە پرۆتۆکوڵێکی دیاریکراوهەیە ئەو پرۆتۆکوڵە لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمەوە هاتووە ئێمە تەنها جێبەجێی دەکەین لەگەڵ ئاگاداربوون و پێویستی ڕۆژانەی نەخۆش، لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان یان لە نۆرینگەکان کە دکتۆرەکان دەرمان و چارەسەری زیاتر دەنووسن لای هەموو خەڵک ئاشکرایە کە تا ئێستا چارەسەری کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە."

لە میانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر شاخەوان خەیلانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر ڕایگەیاند: لای ئەوان شوێن نەماوە بۆ وەرگرتنی نەخۆش تەنها نەخۆشخانەی رزگاری ئێستا نەخۆشی کەمە ئەویش دەیانەوێت نەخۆشخانەی رزگاری بگەیەننە ئاستی ئەوەی کە کۆرۆنا نەمێنێت و خزمەتگوزاری پێشکەش بکات، ئەگەر هاووڵاتی یان نەخۆش لە ماڵەوە نەهێتە نەخۆشخانە ئەوان ناتوانن بچنەوە ماڵەوە بە زۆر بهێننە نەخۆشخانە لەوانەیە ئەو دەنگۆیەی کە لەناو خەڵکدا هەیە کە لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزاریەکە بەو شێوەیە نییە و وەک پێویست نەخۆشەکان چارەسەر ناکرێن یەکێک بێت لە هۆکارەکان بۆیە خەڵک کەمتر نەخۆشەکان دەهێنێتە نەخۆشخانە حکومیەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:32 0:00


XS
SM
MD
LG