Accessibility links

توێژینەوەیەک: حاڵەتەکانی دووبارە تووشبوونەوە بە نەخۆشی کۆرۆنا کەمن


بەپـێی توێژینەوەیەکی دانمارکی حاڵەتەکانی دووبارە تووشبوونەوە بە نەخۆشی کۆرۆنای جۆری کۆڤید-19 کەمن و ئەگەر ڕووبدات زیاتر لە نێو ئەو کەسانە دەبێت کە تەمەنیان سەروو 65 ساڵەوەیە.

شارەزایان لە ئنستتیوتی ستان سێروم Staten Serum Institute توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە لەسەر بنەمای داتای ئەو پشکنینە پـزیشکیـیانەی بۆ خەڵکی لە وڵاتەکەدا کراون. دانمارک لە ساڵی 2020 وە ئەم پشکنینەی کە بە تاقیکردنەوەیPCRناودێردەکرێت بە خۆڕایی بۆ نزیکەی 4 ملیۆن کەسی ئەنجامداوە کە دەکاتە 69% ی دانیشتوانی وڵاتەکە.

داتاکان پـیشانی دەدەن لە کۆی 9137 کەس کە لە شەپـۆلی یەکەمی پەتاکە تووشبوون و تەمەنیان خوار 65 ساڵە تەنیا 55 کەسیان لە شەپـۆلی دووەم تووشبوونەتەوە، واتە 0.6%.

بەڵام لە کۆی 1931 کەسی تەمەن سەروو 65 ساڵ کە لە شەپـۆلی یەکەم تووشی نەخۆشیـیەکە بوون، 17 کەسیان لە شەپـۆلی دووەم تووشبوونەتەوە، واتە 0.88%.

توێژەرەکان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن هیچ جیاوازیـیەک لە نێوان بەرگی جەستەی ژن و پـیاو لە بەرامبەر ڤایرۆسەکە بەدی نەکراوە. هەروەها هیچیان بەدی نەکردووە ئاماژە بۆ ئەوە بکات خەڵکی لە ماوەی کەمتر لە 6 مانگدا بەرگری جەستەیان بەرامبەر کۆڤید-19 کەمببێتەوە.

XS
SM
MD
LG