دواین ئاماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به نه‌خۆشی کۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه و له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی چینه‌وه راگه‌یه‌ندراوه ده‌گاته 304 که‌س و ئه‌وه‌ش له ده‌مێکدایه که وڵاتی فیلیپین هه‌واڵی یه‌که‌م که‌س ده‌دات که له ده‌ره‌وه‌ی چین به هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه گیانی له ده‌ست داوه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیلیپین رۆژی یه‌کشه‌مه 2ی مانگی 2ی زاینی ڕایگه‌یاند که پیاوێکی چینی ته‌مه‌ن 44 ساڵی خه‌ڵکی شاری ووهان له ئوستانی ناوه‌ندی هۆئبی، له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مانیل گیانی له ده‌ست دا.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته پیاوێک له گه‌ڵ خانمێکی 38 ساڵی خه‌ڵکی چین 21ی مانگی یه‌کی زاینی ئه‌و ساڵ له ڕێگای هۆنک کۆنگه‌وه چوو بوو بۆ نێو فیلیپین.
ڕاگه‌یه‌ندنه‌کانی حکومه‌تی چین یه‌کشه‌مه به گوته‌ی کومیسۆنی ته‌ندروستی نیشتمانی ئه‌و وڵاته ڕاپۆرتیان کرد که ژماره‌ی گیان له ده‌ست چووان له ئاکامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه له کۆتایی رۆژی شه‌مه به 304 که‌س گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها تا ئێستا ده‌وری 14 هه‌زار که‌س له جیهان ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان گرتۆته‌وه.
یه‌کێک له کاربه‌ده‌ستانی ڕێکخراوی جیهانی ته‌ندروستی گوتی که وڵاتانی تری جیهان له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و خۆشیه له وڵاته‌کانیان ده‌بێت بۆ، "کۆنتڕۆلی بڵاوبوونه‌وه‌ی نیوخۆیی" ئاماده بن.
تا ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتان سه‌ردانی مسافرانی چینییان بۆ خاکی خۆیان سنووردار کردووه. له نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا ئه‌مه‌ریکا و ئوستڕالیا له رۆژی شه‌مه‌وه سنووردارکردنیان بۆ ئه‌و مسافرانه ڕاگه‌یاند که له چین ڕا دێن.
ژماره‌ی پشتڕاستکراوی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی کۆڕۆنای نوێیان گرتۆته‌وه له ڕاده‌ی جیهانی دا 14000 که‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه که ئه‌و ژماره‌یه له ئه‌و نه‌خۆشانه زیاتره که له ساڵه‌کانی 2002 و 2003 تووشی نه‌خۆشی مه‌ترسیداری ڕێخۆڵه به ناوی "سارس" ببوون.