بەپـێی توێژینەوەیەک لەلایەن شارەزایانی چینی، ئەوانەی خوێنیان لە جۆری A یە زیاتر نەخۆشی کۆرۆنای جۆری Covid-19 دەگرن بەراورد بەوانەی خۆیان لە جۆرێکی دیکەیە.
شارەزایان لە ناوەندی پـزیشکی زانکۆی ووهان گەیشتوونەتە ئەم ئەنجامە لە پاش پـشکنینی تەندروستی بۆ زیاتر لە 2 هەزار کەس لەوانەی تووشی نەخۆشیـیەکە بوون، بە ژن و پـیاو و گەورە و بچوک.
دەڵێن بۆیان دەرکەوتووە لە نێو نەخۆشەکاندا ڕێژەی ئەوانەی خوێنیان لە جۆری Aیە زیاترە لەوانەی خوێنیان لە جۆرەکانی دیکەیە و جگە لەوە نەخۆشیـیەکە زۆر بە توندی دەگرن.
بەڵام ئەوانەی خوێنیان لە جۆری O یە ڕێژەی تووشبوون تیایاندا زۆر کەمترە بەرادورد بە جۆرەکانی دیکە.
دەڵێن لە نێو 206 کەس کە لە ووهان بەهۆی ئەم نەخۆشیـیە گیانیان لەدەستداوە، 85 کەسیان خوێنی جۆری A بووە و 52 کەسیان لە جۆری O بووە.
وانگ شینگوان Wang Xinghuan کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە، دەڵێت پـێویستە زیاتر گرنگی بدرێت بەوانەی تووشی ئەم نەخۆشیـیە دەبن و خوێنەکانیان لە جۆری Aیە.
شارەزاکانی ئەم توێژینەوەیان کردووە، دەشڵێن ئەم زانیاریـیەی بڵاوی دەکەنەوە سوودی بۆ پـزیشکان هەیە.
بەمەش نابێت ئەوانەی خوێنیان جۆری Aبێت نیگەران بن و ئەوانەشی جۆری O بێت گرنگی بە خۆپاراستنی خۆیان نەدەن، چونکە شیانی هەیە نەخۆشییەکە تووشی هەموو کەسێک بێت.