Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا گەیشتە سەروو 4000


بەپـێی کۆی ئامارە فەرمیـیەکانی وڵاتانی جیهان ژمارە ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، گەیشتە 4009 کەس، لەوانە 3,120 کەسیان لە وڵاتی چین.

نەخۆشی کۆرۆنای جۆری COVID-19 کە لە ناوەڕاستی مانگی دوازدەی ساڵی 2019 وە لە شاری ووهانی چینەوە دەستیکرد بە بڵاوبوونەوە، هەتا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە کاتی واشنتنی پایتەخت، تووشی زیاتر لە 114,285 کەس بووە لە 113 وڵاتی جیهان. هەرچەندە 62,850 کەسیان چاکبوونەتەوە، بەڵام هێشتا باری تەندروستی 6,088 کەسیان خراپە.

بەپـێی ڕێژە، ئیتالیا گەورەترین زیانی بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لێکەوتووە، بەو پـێـیەی ژمارەی دانیشتوانی 60 ملیۆن کەسە، 9,172 حاڵەتی تووشبوونی لێ تۆمارکراوە، لەوانە 463 گیانیان لەدەستداوە. چین کە ژمارەی دانیشتوانی 1.386 ملیار کەسە، واتە 23 هێندەی ئیتالیا، 80,739 حاڵەتی تووشبوونی لێ تۆمارکراوە.

پاش ئیتالیا، ئێرانە کە لە کۆی 7,161 حاڵەتی تووشبوون، 237 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەم نەخۆشیـیە جگە لە زیانە گیانیـیەکانی، زیانە مادیـیەکانیشی زۆر گەورەیە و کاریگەری زۆر خراپی کردووەتە سەر ئابوری وڵاتان، بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی کەرتی گەشتیاری سەرچاوەی بەشێکی سەرەکی داهاتیانە.

ڕێستورانتێکی مەیدانی سان مارکۆس لە شاری ڤێنیسی ئیتالیا
ڕێستورانتێکی مەیدانی سان مارکۆس لە شاری ڤێنیسی ئیتالیا

XS
SM
MD
LG