ئامارێکی زانکۆی جۆنس هۆپکینس ئاماژە بەوە دەدات ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا 1 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەی توشبووان لە ئەمەریکا بەردەوام لە زیادبووندایە و هەروەها ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە ئیتاڵیا و فەڕەنسا تا دێت زیاتر دەبێت.
سەنتەری زانکۆی باڵتیمۆری ئەمەریکا بۆ زانست و ئەندازیاری ئاماژەی بەوەدا تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سەرتاسەری جیهاندا 51,000 کەس گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین گیان لەدەستدانەکان لە ئیتاڵیایە و دوای ئەو ئیسپانیا و ئەمەریکا دێن.
سەنتەرەکە ئاماژە بەوە دەدات زیاتر لە 200,000 کەس چاکبوونەتەوە و زیاتر لە 75,000 کەسیان لە چینن.
بەپێی ئامارەکانی ڕۆیتەرز یەکەمین 100,000 توشبوو بە ڤایرۆسەکە لە ماوەی 55 ڕۆژدا تۆمارکراون و یەکەمین 500,000 توشبووش لە ماوەی 76 ڕۆژدا تۆمارکراون. لە ماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی توشبووان دوو هێندە بووە و گەیشتە 1ملیۆن کەس.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز