Accessibility links

دوکتور فاوچی دەڵێت بۆی هەیە کۆڕۆنا هیچ کات لە ناونەچێت


دوکتور ئانتۆنی فاوچی پسپۆری ئەمەریکا هی ئەو نەخۆشانەی لە نیو خەڵکدا زوو بڵاو دەبنەوە چوارشەمە دانی پێهێنا کە ڤایروسی کورۆنا رەنگە هیچ کات بنەبڕ نەبێت و بەشێکی بەرچاو لە جیهان هەروا لە قوناخی سەرهەلدانی ئەو پەتایە دا دەمێنێتەوە.

فاوچی، کە راوێژکاری جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکایە ئەم هەڵسەنگاندنەی لە ماوەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە سەر پەتاکەلە کۆشکی سپی دا هێنایە گۆڕ.

دوکتور فاوچی گوتی: "بۆ ئەوەی بەربەرەکانی کردن لە دژی ڤایرووسی کوڕۆنا بخەینە بەرچاوی خۆمان، تەنیا یەک نەخۆشی ئەویش نەخۆشی مرۆڤە کە توانراوە بنەبڕ بکرێت کە تاوڵەیە."

ئەو گوتی بەشێکی بەرچاوی جیهان هێشتاش لە هەندێک لایەنەوە لە قۆناخی سەرهەلدانی ئەو پەتایە دان بەلام ئێستا وا دیتراوە کە پەرەسەندنی کەیسە نوێیەکان لە پلەیەکی دابەزین دابن.

فاوچی گوتی پسپۆرانی چاودێری تەندروستی چاو لە پلەی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرووسەکە دەکەن کە رێگا بە ئێمە بدات بتوانین لە بناخەدا بە ئاستێکی ئاسایی بگەین کە هەموومان خوازیارین.

ئەو جەختی کرد کە پلەیەکی گونجاوی کۆنتڕۆل کردن دەکرێت لە ریگای ڤاکسێنە کردنەوە بێت کە ئەو هیوادارە سەرئەنجام رۆژانە بۆ کەمتر لە ١٠ هەزار کەیس دابەزێت.

ئەو ئاماژەی پێدا کە ئەمەریکا هێشتا "٦٦ ملیۆن کەسی هەیە کە شیاوی ڤاکسێنە کردنن، بەڵام هێشتا بە ڤاکسێنەنەکراوی ماونەوە."

XS
SM
MD
LG