Accessibility links

توشبوویەکی کۆرۆنا لەچەمچەماڵ: کۆرۆنا زۆر ئازاری دام


بەختیار شەریف دوای چاکبوونەوەی
بەختیار شەریف دوای چاکبوونەوەی

توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای چەمچەمال، کە باوکیشی بەپێی ڕاگەیەنراوەکانی وەزارەتی تەندروستی بەکۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، ئاماژەبەدۆخی تەندروستی خۆی و ئەو نیشانانە دەکات، کە لەکاتی توشبوونی بەڤایرۆسەکە لەسەر جەستەی دەرکەوتوون.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، بەختیار شەریف دەڵێت"5 ڕۆژ پێش توشبوونم بە کۆرۆنا، دۆخی تەندروستیم تێکچووە، لەرزوتایەکی زۆرم هەبووە، ئارەقەی زۆرم کردووە، هەستی تامم لەدەستدا، تەنانەت هەنگوین و دارچینیم دەخوارد، تەنها هەستم بەگەرمیەکەی دەکرد، نەمدەزانی تامی چی دەدات."

بەختیار شەریف لە نەخۆشخانە
بەختیار شەریف لە نەخۆشخانە

کاتێک بەختیار دۆخی تەندروستی خراپ بووە، لەوکاتەدا باوکی کە نەخۆشی شێرپەنجەی لەگەڵ بووە، کۆچی دوایی کردووە، دواتر پشکنینەکان سەلماندوویانە، ئەویش هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە.بەختیار وتی"باوکم شێرپەنجەی بوو، نەخۆشیەکە بە لەشی دا بڵاوبوو بوویەوە، دکتۆر ئیزنی دابوو، جگە لە کۆکەیەکی تەڕ، هیچ کاریگەریەکی کۆرۆناشی لەسەر دەرنەکەوت."

لەبەشێکی تری قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، بەختیار شەریف، ڕوونیکردەوە نازانن لە چی کەسێکەوە توشی کۆرۆنا بوون، بەڵام کاتێک باوکی دۆخی تەندروستی خراپ بووە، خەڵکێکی زۆر سەردانیانکردوون، وتی"بەڵام نەمانهێشت کەس باوکم ببینێ، جێی سەرسوڕمانیشە، هەموو ئەوانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ ئێمە هەبوو، پشکنینی هەموویان نێگەتیڤ بوو."

لەکۆتایی قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، بەختیار شەریف کە جگە لەخۆی و باوکی، دایکیشی توشی کۆرۆنا بووە، بەڵام لە ئێستادا لەنەخۆشخانە دەرچوون و لەماڵەوەن، وتی"بەمنداڵی دەرزی لەسەر شانمان دراوە، ئێستاش جێگەکەی دیارە، کچەکەی خۆشم دەرزی داوە، بەڵام ئەوانەی پێش خۆم، نازانم، دەرزی یان بۆ بەکارهێنراوە یان نە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:08 0:00


XS
SM
MD
LG