بەڕێوەبەرایەتی دەرمان و خۆاکی ئەمەریکا (FDA ) ڕۆژی هەینی بەکارهێنانی خێرایی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای فایزەر-بایۆنتێکی بۆمنداڵانی تەمەن 5 بۆ 11 ساڵان پەسەند کرد.
ئەو بڕە ڤاکسینەی کە FDA بۆ منداڵان پەسەندی کردووە یەک لەسەر سێی ئەو بڕەیە کە بۆ نەوجەوانان و خەڵکی سەرو هەژدە ساڵەوە پەسەند بەکار هاتووە.
دکتۆر کەوسەر تەلعەت لە نەخۆشخانەی جۆنس هۆپکنس بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاند "بەم ڤاکسینە منداڵان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ دۆخێک کە باشترە لەوەی لە ماڵەوەبن و نەتوانن دۆستەکانیان ببینن." دەشڵێت " ڤاکسینەکە منداڵەکان دەپارێزێت و هەروەها کۆمەڵگەکانیشمان دەپارێزێت."
ڕۆژی سێشەممە ڕاوێژکارانی نێوەندی ڕێگەگرتن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان لەم بارەیەوە پێشنیازی وردیان دەخەن ڕوو و پاشان بەڕێوەبەری نێوەندەکە دوا بڕیای خۆی دەدات.
پەسەند کردنی لەلایەن ئەم نێوەندە تەندروستییانەوە وا دەکات ڤاکسینەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ 28 ملیۆن منداڵی ئەمەیکایی بەردەست بێت، کە زۆربەیان گەڕاونەتەوە خوێندنگاکان. لە ئێستادا تەنها چەند وڵاتێک ڤاکسینی دژە کۆڤیدیان بۆ منداڵان پەسەند کردووە لەوانەشدا چین، کوبا و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات).