Accessibility links

دوکتور خالید تەوەکولی دەڵێت، تا ئێستا لە شاری سەقز دەوری ٥٠ کەس بە ڤایرووسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە


گرووپێک لە چالاکان و خۆبەخشانی شاری سەقز دەوری مانگێکە دەستیان بە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ بنەماڵانەکانی بێ دەرەتان کردووە کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا ناتوانن کار بکەن.

لە وتووێژیک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا دوکتور خالید تەوەکولی، یەکێک لە بەڕیوەبەرانی کەمپەینەکە دەڵێت، بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی نەخۆشخانەی سەقز کەرەسەی پێویستی نیە کە بتوانێت لە بەرامبەر نەخۆشی کورونا دا بەربەرەکانی بکات، یەکێکی تر لە ئامانجەکانی ئەو کەمپەینە دابینکردنی بەشێک لە کەرەسەکانی پێویست بۆ کارمەندان و پەرستار و پزشکەکانە کە کاری پەیوەندیدار بە نەخۆشی کۆڕۆنا دەکەن.

دوکتور خالید ته‌وه‌کولی
دوکتور خالید ته‌وه‌کولی

هەروەها ئەو ئاگایی دەدات کە شاری سەقز لە بەراورد لەگەڵ شارەکانی دیکەی کوردستان، دەوری ١٤٠ کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتووە و تا ئێستا دەوری ٥٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.

دوکتور تەوەکولی ئاماژەشی پێدا کە لە گەڵێک شارەکانی دیکەی کوردستان، وەک بانە، مەهاباد، بۆکان، سنە، دیواندەرە و سەردەشت دەستیان بە کەمپەینی هاوشیوە کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:35 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG