Accessibility links

سوپای کۆنگۆ دەڵێت 18 چەکدار کوژراون


هێزەکانی کۆنگۆ ڕایگەیاند لە بۆسەیەکدا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە 18 چەکدارییان کوشتووە و دوو سەربازیشیان لێ کوژراوە.

وتەبێژی سوپای کۆنگۆ دیودۆن کاسێریکا لە هەرێمی کیڤوی پاشوور وتی یەکەیەکی هێزی پشتیوانی لەکاتێکدا بە گوندی کاگۆگۆی ناوچەی یوڤیرادا ڕۆیشتوون کەوتوونەتە ژێر تەقەوە.

وتی " چەکدارەکان سەر بە هاوپەیمانی میلیشیای ماکانیکا – توگوانیهۆ بوون." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ گروپێکی چەکدار کە نوێنەرایەتی بانیامولێنگ کۆنگۆلیس دەکەن کە ڕەچەڵەکیان ڕوانداییە.

وتیشی " لە وەڵامدانەوەی تەقەکردنەکەدا، سوپا 18 چەکدارییان کوشتووە، هاوکات دوو سەرباز کوژراون و پێنج سەربازیی دیکە بە سەختی برینداربوون."

بەپێی چاودێران زیاتر لە 120 گروپی چەکدار لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆدا چالاکن، زۆرینەیان بۆماوەی شەڕ و پێکدادانەکانی ساڵەکانی 1990 ەکانن.

گروپی هاوپەیمانێتی ماکانیکا توگوانیهۆ لەلایەن کۆڵۆنێڵی سوپا ڕوکوندۆ ماکانیکاوە ڕابەرایەتی دەکرێت، کە لە ساڵی 2020 دا هێزێکی لە کیڤوی باشوور پێکهێنا.

ناوچەکە شوێنی ململانێی نێوان گروپە جیاوازەکانە کە سەرجەمیان لە پێناو سەرچاوە سروشتیەکان و خاکدا شەڕ دەکەن. شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی بانیامولێنگ و سوپای کۆنگۆ لەم مانگانەی دواییدا زیادبوون.

لە 28 ی مانگی دوانزەدا لە شەڕێکدا کۆڵۆنێڵێک و سێ سەرباز و 12 چەکدار کوژران.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG