ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له National Endowment for Democracy له واشنتنی پایته‌خت کۆڕێـک له ژێر ناونیشـانی" لـێکدانه‌وه‌کان بۆ گۆڕانێـکی دیموکراسی له ئێران‌دا له پاش سـاڵێـک" سـازکرا.
له‌م کۆڕه باس هه‌ڵبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سـاڵی ڕابردووی ئێران کرا و به‌رهه‌ڵـسـتی خه‌ڵـکی ئێران بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی که بوونه مایه‌ی مانه‌وه‌ی پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی له ده‌سـتی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا. هه‌روه‌ها باسیش له حکومه‌تی ئێران کرا که چۆن به توندی له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسـیۆندا مامه‌ڵه ده‌کات.
هاوکارمان جانی دیلان له‌وێ ئاماده بوو و ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه.