Accessibility links

دەیان براوەی خەڵاتی نۆبڵ پشـتیوانی خۆیان بۆ هێلەری کلنتن ڕاگەیاند


میدیاکانی ناو ئەمەریکا دەڵێن دەیان براوەی خەڵاتی نۆبڵ یاداشتنامەیەکیان واژوکردووە بۆ پشـتیوانیکردن لە هێلەری کلنتن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپـۆرتێـکیدا نووسیویەتی 70 براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بوارە جیاجیاکاندا، لەوانە لە زانست، ئابوری، پـزیشکی، لە نووسراوێـکدا دەڵێن خانم هێلەری دەتوانێت پارێزگاری لە ئازادیـیەکان و دەستوری وڵاتەکە بکات و درک دەکات بە گرنگی وەبەرهەمهێنان لە کەرتی تەکنەلۆجیا و زانستدا لەم سەردەمەی جیهان لە چەند ڕوویەکەوە ڕووبەڕووی گرفت بووەتەوە، لەوانە گۆڕانی کەش‌وهەوا و نەخۆشیـیەکانی وەکو زهایمەر و شێرپەنجە.

هەروەها دەڵێن ئەم پشـتیوانیەیان لە هێلەری بۆ مسۆگەرکردنی پـێکەوە کارکردنی خەڵکی ئەمەریکایە بۆ داهاتوویەکی باشتر.

پاشان هەرچەندە ناوی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماریـیەکانیان نەبردووە، بەڵام نووسیویانە "سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای بێ هەند وەرنەگرتنی زانست دادەڕێژرێن زیان بە ئەمەریکا دەگەیەنن."

XS
SM
MD
LG