Accessibility links

هێلەری کلنتن لەبەر باری تەندروستی گەشتێـکی بۆ کالیفۆرنیا هەڵوەشاندەوە


هێلەری کلنتن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا گەشتێـکی بۆ ویلایەتی کالیفۆرنیا هەڵوەشانەوە، پاش ئەوەی دوێنێ یەکشەممە لە میانەی مەراسیمی ساڵیادی هێرشەکانی 11 ی سێپـتەمبەر لە نیویۆرک لە ناکاو باری تەندروسـتی تێکچوو.

نیک مێرڵ گوتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی گوتی خانم کلنتن کە بڕیاربوو لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان هەردوو ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە سەردانی کالیفۆرنیا بکات، بەڵام لەبەر باری تەندروستی ئەم گەشتەی هەڵوەشێنرایەوە، بەڵام هیچی لە بارەی بەرنامەکەی بۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕانەگەیاند کە بڕیارە سەردانی لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادا بکات.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکان هێلەری کلنتنی تەمەن 68 سـاڵ دووچاری نەخۆشی سیەسۆ pneumonia بووە کە جۆرە هەوکردنێـکی سیـیەکانە و هەندێـک جار مەترسیدارە. دەڵێن لەم ڕۆژانەی دوایی نیشانەکانی نەخۆشیـیەکەی تیادا دەرکەوتبوو، لەوانە کۆکینێـکی زۆر. یەکشەممەش لە مەراسیمەکەی ساڵیادی 11 ی سێپتەمبەر پاش یەک کاژمێر و نیو لە بەشداریکردنی، باری تەندروسـتی بە شێوەیەک تێکچوو کە نەیدەتوانی بە پـێـی خۆی بوەستێت و بە پەلە بەرەو نەخۆشخانە برا.

خراپـبوونی باری تەندروسـتی کاندیدی دیموکراتەکان لە کاتێـکدایە کە هەڵمەتی هەڵبژاردن بەرەو گەرمی دەڕوات و لەدەسـتدانی هەر ڕۆژێک لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماریـیەکان دەکەوێتەوە. هەروەها بڕیارە دوو هەفتەی دیکە لە بەرنامەیەکی سەر تەلەفیزیۆندا هێلەری کلنتن و دۆناڵد ترەمپ ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

دۆناڵد ترەمپ لەم بارەیەوە لە چاوپێـکەوتنێـکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی فۆکس‌نیوز FoxNews گوتی " هیوای چاکبوونەوەی بە پەلەی بۆ دەخوازم و بگەڕێتەوە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکە و لە بەرنامە تەلەفیزیۆنیـیەکە بەشداری بکەین."

خراپـبوونی لە ناکاوی باری تەندروسـتی هێلەری کلنتن
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:09 0:00

XS
SM
MD
LG