هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له پاکسـتانه له سه‌ره‌تای گه‌شـتێـکی بۆ باشوری ئاسیا به مه‌به‌سـتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئامانجه‌کانی نزیکه‌ی 9 سـاڵ شه‌ڕ له ئه‌فغانسـتاندا.
خاتوو کلنتن له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشـتۆته ئیسلام ئاباد که تیایدا جه‌خت ده‌کاته‌وه سه‌ر پـێداویسـتی بۆ هاوکاریکردن له نێوان پاکسـتان و ئه‌فغانسـتان له پـێناوی سه‌رکه‌وتن له‌و شه‌ڕه‌دا.
بڕیاره کلنتن چاوی به به‌رپـرسـه باڵاکانی له‌شـکری سیاسی و ڕێبه‌رانی مه‌ده‌نی بکه‌وێت له میانه‌ی دوو ڕۆژ سه‌ردانه‌که‌یدا له پـێناوی گۆڕینی هه‌سـتی دژایه‌تکردنی ئه‌مه‌ریکا له پاکسـتان.
به‌رپـرسـان گوتوویانه هێرشه‌کانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی بۆ سه‌ر بنکه‌ی میلیشـیاکان له پاکسـتان که بوونه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی مه‌ده‌نییه‌کان، هه‌ستی بێ متمانه‌یی به ئه‌مه‌ریکیـیه‌کانی له پاکستان لێ که‌وتۆته‌وه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وتووێژه‌کانی ئیسلام ئاباد هه‌روه‌ها جه‌خت بکاته سه‌ر یارمه‌تیدانی پاکسـتان له به‌هێزکردنی ژێرخانی وڵاته‌که که بریتین له بواره‌کانی ته‌ندروسـتی و ئاو و هه‌روه‌ها کشتوکاڵیش.
بڕیاره کلنتن له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ئه‌فغانسـتانیش له ڕۆژی سێشه‌ممه له کابول ئاماده بێت.