وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌له‌ری کلنتن ئه‌مرۆ شه‌ممه گه‌یشته سیئول بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی کۆریای باشور بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک تا بتوانن کۆریای باکور بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر مێزی دانوساندن له‌سه‌ر خۆچه‌ککردنی.
خاتو کڵنتن ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باشور کیم سان هواندا کۆده‌بێته‌وه، دوا به‌دوای ئه‌وش له‌میانه‌ی نانخواردنی به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌شدا له‌گه‌ڵ سرۆک لی میوانگ باکدا کۆده‌بێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌جێێ بهێڵیت و بۆ ژاپۆن به‌ڕێبکه‌وێت.
شایانی باسه وتووێژی 6 قۆڵی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌کانی کۆریای باکور له نێوان هه‌ردوو کۆریا، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، چین، ژاپۆن و ڕوسیا بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ڕاوه‌ستاوه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کۆریای باشور ده‌ڵێن ئه‌و وتووێژانه ده‌ست پێ ناکاته‌وه تا ئه‌وکاته‌ی کۆریای باکور خواستی خۆی بۆ جێبه‌جێکرنی په‌یمانه‌کانی پێشووتر سه‌باره‌ت به پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی نیشان نه‌دات.