وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پۆڵه‌ندا ڕێـکه‌وتنێـکیان مۆرکردووه بۆ دانانی بنکه‌ی موشه‌کی به‌رگری له وڵاتێـکی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
خانم کلنتن له‌گه‌ڵ ڕادۆسلاو سیکۆرسکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندادا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شـاری کراکۆی پـۆڵه‌ندا ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌یان مۆرکرد.
هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ودا نوێـیه به ته‌واوه‌تی له لایه‌ن ڕێـکخراوی ناتۆوه پـشـتیوانی ده‌کرێت.
ڕووسیاش به‌رده‌وامه له دژایه‌تیکردنی ڕێـکه‌وتنی موشه‌کی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌وروپادا، مۆسـکۆ ده‌ڵێت ئه‌و پلانه سـتراتیژیـیه‌تی به‌رگری وڵاته‌که‌ی بنکۆڵ ده‌کات.
وا بڕیاره هه‌ر له دره‌نگانێـکی ئه‌مڕۆدا له کۆنفرانسێـکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بۆ به‌رز ڕاگرتنی دیموکراسی هێله‌ری کلنتن وتارێـک پـێشـکه‌ش بکات.
هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ی کاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادایه به‌شداری له مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا بکات بۆ ڕێزلێنانی ڕێبه‌رانی پۆڵه‌ندا له‌وانه سه‌رۆک لیچ کازینسکی که له مانگی چواردا له ڕوداوی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌یدا له ڕووسیا مرد.
پۆڵه‌ندا دووه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه بۆ پێنج وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و که‌وکاز. خانم کلنتن له ئۆکرانیاوه گه‌یشته پۆڵه‌ندا و دواتریش سه‌ردانی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا و گورجستانیش ده‌کات.