وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ئه‌مڕۆ به گه‌شتێکی شه‌ش ڕۆژی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا به‌ڕێ ده‌که‌وێت و له‌وێ ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی مشتومڕاوی ده‌بێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی خانم هێله‌ری بگاته تۆکیۆی پایته‌ختی ژاپۆن و وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ژاپۆنی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوتای ژاپـۆنیدا بکات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هه‌ردوو وڵات به هۆی نیشته‌جێکردنه‌وه‌ی سه‌بازانی ما‌رینزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له دورگه‌ی ئۆکیناوا له مشت‌ومڕ و ناکۆکیدان
دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ژاپۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، سه‌ردانی چین ده‌کات و ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌شی ئه‌مه‌ریکا له نمایشگه‌ی شه‌نگه‌های ده‌کات، به‌ر له‌وه‌ی چاوی به به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریکای و چینی له په‌کین بکه‌وێت و چاوه‌ڕوانیشده‌کرێت مه‌سه‌له‌کانی ئابووری ته‌وه‌ره‌ی وتووێژه‌کانی بێت، له نێویاندا کێشه‌ی به‌مه‌به‌ست دابه‌زاندنی به‌های دراوی چینی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا حکومه‌تی چینی به کۆنتڕۆڵکردنی توندی دروای " یۆن" تاوانبارکردوه. ئه‌و کاره‌ی وه‌ک وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت، به‌هاکانی هه‌نارده‌ی کاڵاکانی چینی له بازاڕه‌کانی جیهاندا هه‌رزانتر کردووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ نرخه‌کانی هه‌نارده‌ی کاڵای وڵاتانی دیکه له بازاره‌کانی جیهاندا.