هه‌ر به‌بۆنه‌ی 70 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن پـیرۆزبایی له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کرد.
هێله‌ری کلنتن گوتی بۆ ماوه‌ی حه‌فتا سـاڵه ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیاری ڕاسته بۆ ملیۆنه‌ها که‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. گوتیشی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ گۆرانکاریـیه خێراکانی جیهاندا گه‌شه‌ی کردووه و له ڕادیۆوه به‌ره‌و ته‌له‌فیزیۆن و تویته‌ر و تۆڕه پـڕ چالاکیـیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆیشـتووه.
هێله‌ری کلنتن گوتیشی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هێشـتا له کاره‌که‌یدا ڕاسـتگۆیه هه‌ر وه‌ک چۆن له سه‌ره‌تای دهسـتبهکاربوونیـیهوه له ساڵی 1942 دا وابوو. گوتیشی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له چه‌ندین به‌شی جیهاندا له هێڵی پـێشـه‌وه‌ی میدیای ئازاد‌دا بووه، کاتێـک ده‌نگی ئازادی له‌و شوێنانه‌دا کپ و بێ ده‌نگ ده‌کرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه گوتیشی ئێمه شانازی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه ده‌که‌ین و سوپاسگوزاری کاره‌که‌ین. گوتی ئێوه دووبار و سێباره به‌ره‌نگاری ئه‌و حکومه‌تانه بوونه‌ته‌وه که ده‌یانه‌وێت پهخشهکانتان کپ بکه‌ن که به‌ربه‌سته ئاسنین و ئه‌لیکترۆنیـیه‌کانیان ده‌بڕێت له پـێناو ڕۆشـنکردنهوهی ڕێگای ئازادی به‌ها دیموکراسیـیهکاندا.
له کۆتاییدا خانم هێله‌ری کلنتن پـیرۆزبایی له کارمه‌ندانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کرد و گوتی پـیرۆزبایی له هه‌مووتان ده‌که‌م که چۆن توانیتان ئه‌م تۆڕه جیهانیـیه‌ی ئه‌مڕۆ دروسـتبکه‌ن.