ئاژانسی دەنگوباسی نێودەوڵەتی ڕووسیا RIA دەڵێت بەپـێی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕووسیا، سەرۆکی دەزگای زانیاری ئەمەریکا CIA لە میانەی سەردانیدا بۆ مۆسکۆ لە سەرەتای ئەم مانگە باسی لە مەسەلەی وازهێنانی بەشار ئەسەد کردووە لە سەرۆکایەتی سوریا.
ئاژانسەکە ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی جۆن برێنان هەروەها باسیشی لە گرنگی پابەندبوون بە ئاگربەستی سوریاش کردووە.
لە لایەکی دیکە ئاژانسی دەنگوباسی ئینتەرفاکسی ڕووسیا لە زاری ئۆلێگ سیرۆمۆلۆتۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاوە بڵاویکردەوە کە برێنان لە بارەگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا و چەند شوێنێـکی دیکە لە مۆسکۆ کۆبوونەوەی ئەنجام داوە. جەختی لەوەش کردووە سەردانەکەی برێنان پەیوەندی بە بڕیاری مۆسکۆوە نیـیە بۆ کشانەوەی بەشێـک لە هێزەکانی لە ڕووسیا.
هاوکات دیمتری پـێسکۆڤ گوتەبێژی کرملین ئەمڕۆ گوتی هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان برێنان و کرملێن نەکراوە.