Accessibility links

دەزگای CIA یەکەیەکی تایبەت بۆ چاودێری کۆریای باکور دادەمەزرێنێت

  • VOA News

دەزگای زانیاری ئەمەریکا CIA ڕایگەیاند یەکەیەکی تایبەتی پـێکهێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشە موشەکی و ناوکیـیەکانی کۆریای باکور.

بەپـێی دەزگای CIA ئەم یەکە نوێـیە لە چەند سەرچاوەیەکەوە زانیاری پـێدەگات سەبارەت بە هەردوو بەرنامە موشەکی و ناوکیـیەکەی پـیۆنگیانگ و پاشان ئەو زانیاریـیانە شێدەکاتەوە.

مایک پامپەیۆ بەڕێوەبەری دەزگای CIA لە ڕاگەیاندنێـکدا گوتی دامەزراندنی ناوەندێـک سەبارەت بە کۆریا وەها دەکات چالاکانەتر دەزگاکەی کاربکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسیدارەکانی کۆریای باکور بۆ سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانانی.

هەروەها جۆناثان لیۆ گوتەبێژی CIA گوتی هەڕەشەکانی کۆریای باکور بۆ سەر ئەمەریکا پەرەیان سەندووە، بۆیە دەبێت دەزگای CIA ئەویش پەرە بە چاودێریـیەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە بدات.

پـێکهێنانی ئەم یەکەیە لە کاتێـکدایە کە شیانی هەیە کۆریای باکور لەم نزیکانە شەشەمین تاقیکردنەوەی ناوکی خۆی ئەنجام بدات، ئەمەش بۆی هەیە هێندەی دیکە گرژیـیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا زیابکەن.

پـێشتر سەرۆک ترامپ جەختی کردەوە کە دەیەوێت بە ئاشتیانە قەیرانی کۆریای باکور چارەسەر بکرێت، بەڵام گوتی زۆر ئاستەمە ئەوە بێتەدی، بۆیە بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ سەپاندنی کۆمەڵێـکی نوێ لە سزای ئابوری بەسەر پـیۆنگیانگدا. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بژارەی لەشکری هێشتا لەبەر دەستدایە.

XS
SM
MD
LG