Accessibility links

تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دژ بە گۆرانیبێژێکی ئەمەریکای لە پاریس


کاربەدەستانی فەرەنسا ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند، گۆرانیبێژی ئەمەریکایی کرس براون و دوو کەسی تر لە پاریس دەستگیرکراون پاش ئەوەی ژنێک سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون کە دەستدرێژیان کردۆتە سەری.

ئەو گۆڕانیبێژەی کە خاوەنی خەڵاتی گرامییە ڕۆژی دووشەممە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە. لێکۆڵەران دوو ڕۆژیان بە دەستەوە ماوە تا بڕیار بدەن ئازادبکرێت یان دۆسێکەی ببرێتە دادگا.

پشتیوانانی براون لە کۆمپانیای موزیکی سۆنی موزیک هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداو و نەیانگوتووە براونی تەمەن 29 ساڵان بە چ کارێک چووە بۆ پاریس. پارێزەرە ئەمەریکاییەکەشی هێشتا هیچ لێدوانێکی نەداوە.

XS
SM
MD
LG