چالاکوانی چینی چێن گوانگچێن که له وڵاته‌که‌ی دژ به زۆر له‌باربردنی منداڵ دهوهسـتایهوه، گه‌یشته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
به‌ڕێز گوانگچێن سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه گه‌یشـته فڕۆکه‌خانه‌ی نیویۆرک له سـتانی نیوجێرسی و له‌وێشه‌وه بۆ زانکۆی نیویۆرک له مانهاتن برا.
جێف سویکۆرد په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ده‌می گهیشتنهکهدا له‌وێ بوو و ده‌ڵێت گوانگچێن له کاتی ڕۆیشـتنیدا به نێو فڕۆکه‌خانه‌که‌دا کۆچانی به‌کارده‌هێنا به‌هۆی ئه‌و برینه‌ی دووچاری قاچی بووه له ده‌می هه‌ڵاتنی له‌و ماڵه‌ی تیایدا له چین دهسـتبهسهرکرابوو.
چێن به میدیاکانی گوت ڕۆژێـکی خۆشه بۆی که گه‌یشـتووه‌ته ئه‌مه‌ریکا. گوتیشی هیواداره ڕۆژێـک له ڕۆژان بتوانێت بۆ وڵاتی خۆی بگه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ڕێگه‌ی پـێبدات.
ئه‌و کاته‌ی له میدیاکان دورکه‌وته‌وه خانمێـک ده‌ستیکرد به هاوارکردن کرد بۆ پشـتیوانی له چالاکوانان و گوتی ئه‌مڕۆ سه‌رکه‌وتنێـکی خۆش و گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ بۆ به‌ده‌سـتهێنانی دادوه‌ری له چین ده‌که‌ن.
چێن گوانگچێن پـێشـتر ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو که ماوه‌ی حه‌وت سـاڵه نه‌یتوانیوه هیچ پـشـوویهک بدات و ئێسـتا به مه‌به‌سـتی پـشـوو گه‌یشـتووه‌ته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
چێن گوانگچێن ده‌توانێت له زانکۆی نیویۆرک له به‌شی یاسا بخوێنێت، وه ئه‌م ماوه‌یه‌ش وه‌کو بارێـکی یاسایی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌مێنێته‌وه.