Accessibility links

چین سەرۆکێکی نوێ بۆ جبەخانە ئەتۆمییەکەی دەستنیشان دەکات


سەرۆکی چین, شی جین پینگ کە هاوکات فەرماندەی گشتی سوپای وڵاتەکەیە، ڕۆژی دووشەممە ڕۆژێک پێش ساڵیادی سوپای چین، سەرۆکێکی نوێی دەستنیشان کرد بۆ سەرپەرشتیکردنی مووشەکە ئاسایی و ئەتۆمیییەکانی وڵاتەکە.

بەپێی دەزگای ڕاگەیاندنی چین، وانگ هۆبین، جێگری پێشووی فەرماندەی هێزی دەریایی چین، وەکو سەرۆکی نوێی هێزی موشەکی دەستنیشانکرا، شو شیشنگیش وەکو کۆمیساری سیاسی نوێی هێزی دەریایی دەستنیشانکرا، هەردووکییان پلەی باڵای جەنەڕاڵییان بەدەستهێناوە.

تاوەکو گواستنەوەی بۆ هێزی موشەکی، وانگ لە ساڵی 2020 ەوە جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی بووە، پێشتر جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزی دەریایی بووە.

شو پێشتر جێگری کۆمیساری سیاسی سەرکردایەتی سەربازیی باشوور بووە، کە یەکێک بووە لە پێنج سەرکردایەتییەکەی هێزی موشەکی.

دەزگای ڕاگەیاندنی چین ئاماژەی بەوە نەدا سەرۆکی پێشووی هێزی موشەکی لی یوچاو، چی پۆستێکی پێدراوە و یاخود لە کوێیە.

شی چەندین جار داوای لە سوپای وڵاتەکەی کردووە کە پلانەکانی شەڕ قووڵتر بکەنەوە، ئەوەش بەمەبەستی زیادکردنی ئەگەری سەرکەوتن لە شەڕی ڕاستەقینەدا بۆ پاراستنی سەروەری خاکی چین.

چین دەڵێت پابەندە بە ستراتیژی ئەتۆمی بەرگرییەوە، بەڵێنیش دەدات کە یەکەمجار چەکی ئەتۆمی بەکارنەهێنێت. هەروەها دەڵێت چەکی ئەتۆمی بەکارناهێنن و هەڕەشەی بەکارهێنانیان ناکەن لە دژی ئەو وڵاتانەی کە چەکی ئەتۆمییان نیە یاخود لەو ناوچانەدا کە چەکی ئەتۆمی تیایاندا قەدەغەیە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG