Accessibility links

شاری وهانی چین بەهۆی مەترسی لافاوەوە باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت


بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووبار و دەریاچەکان و مەترسی دروستبوونی لافاوەوە، هەریەک لە شارەکانی وهان و پارێزگاکانی ئانوهی و جیانگسی و شینگیانگی چین باری نائاساییان ڕاگەیاند.

وهان کە دەکەوێتە سەر قەراغی ڕووباری یانگتزیەوە و ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەتا لەوێوە سەریهەڵدا، دانیشتوانی ئاگادارکردەوە لەوەی ئاستی ڕووبارەکان زۆر بەخێرایی لە بەرزبوونەوەدان و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.

بەندەری گەورەی Three Gorges کە ئاوێکی زۆری گلداوەتەوە لە هەوڵێکدا بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری لافاو، لە ئێستادا 10 مەتر زیاتر لە ئاستی ئاسایی خۆی بەزرتربۆتەوە.

هەروەها دەریاچەی پۆیانگ لە هەرێمی جیانگسی کە بەهۆی ئاوی زیادەی یانگتزیەوە دروستبووە لە ئێستادا 2.5 مەتر لە ئاستی ئاسایی خۆی بەرزتربۆتەوە. هەروەها بەهۆی وەرزی بارانەوە 2000 کیلۆمەتر فراوانتر بووە. بەشێک لە شارۆچکەکانی دەوروبەری چۆڵکراون.

لەلایەکی دیکەوە لە ڕۆژهەڵاتەوە دەریاچەی تای کە لەنزیک شەنگەهایەوەیە ئاستی ئاوەکەی مەترێک بەرزتربۆتەوە.

ساڵانە بارانی وەرزی هاوین لە چین دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو بەڵام ئەم ساڵ کاریگەرییەکانی زیاتر دەبێت لەکاتێکدا مەترسی ئەوە هەیە ببێتەهۆی ئەوەی ڕێگە بگرێت لە گەیشتنی پێداویستی و کەلوپەلەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا بۆ ئەو شوێنانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG