چین یەکەمین خەڵاتی مەدالیای زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی پاریسدا بردەوە، بەڵام وەرزشەوانەکانی لە پاریس نەبوون.
گۆڕەپانی تەقەکردنی ئۆڵۆمپیاد کە سێ کاتژمێر دوورە لە پاریسەوە و دەکەوێتە شاری شاتووخووەوە، ئەو شوێنە بوو کە هوانگ یوتینگ و شێنگ لیهاو لە پێناو بردنەوەی خەڵاتی مەدالیای ئاڵتووندا لە دووری 10 مەترەوە بە چەکی هەوایی تەقەیان کرد و سەرکەوتوو بوون.
هوانگ و شێنگ سەرەتا بە چوار خاڵ لە پێش کیوم جیهیون و پارک هاجونی کۆریای باشوورەوە بوون، لە کۆتاییدا بە 16 خاڵ بەرامبەر 12 خاڵ لە تیمەکەی کۆریای باشوورییان بردەوە.
شێنگ وتی " دڵخۆشم، یارییەکە زۆر قورس بوو، بەڵام بەوەی کە توانیم باشترین یاری بکەم یارمەتیدەر بوو."
سێ ساڵ لەمەوبەر چین بە هەمان شێوە لەو یارییەدا لە تۆکیۆ سەرکەوتنی بە دەستهێنا، کاتێک یانگ کیان و یانگ هاوران وەکو تیمێک خەڵاتی مەدالیای ئاڵتوونییان بردەوە، بۆ یەکەمین جار تەقەکردن بە چەکی هەوایی لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆوە دەرکەوت و خرایە پڕۆگرامی ئۆڵۆمپیادەوە.
سەرچاوە/ AP