Accessibility links

چین: تیمەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی پێنجشەممە سەردانەکەی بۆ چین دەست پێدەکات


وەزارەتی تەندروستی چین ڕایگەیاند تیمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە وابڕیاربوو هەفتەی ڕابردوو سەردانی چین بکات بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە دامەزراوەی پەتای کۆرۆنا ڕۆژی پێنچشەممە ئەرکەکەی دەست پێدەکات.

ئەم سەردانەش بۆ چین زۆر هەستیارە بەهۆی ئەوەی پەکین نایەوێت هیچ بەرپرسیارێتییەک لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵبگرێت کە تاوەکو ئێستا بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی 1,9 کەس لە سەرانسەری جیهاندا، هەفتەی ڕابردوو لە دوایین ساتەکاندا سەردانەکە هەڵوەشایەوە، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەکەش تەواو نەبوونی مۆڵەتی پێویست بوو بۆ تیمەکە.

وەزارەتی تەندروستی چین لە بەیاننامەیەکدا وتی " دوای گفتوگۆکان، تیمی شارەزایانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە 14 ی مانگی یەکەوە دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوەکانیان و بە هەماهەنگی لەگەڵ زانا چینیەکاندا توێژینەوەی هاوبەش دەکەن لەسەر کۆڤید-19."

پەکین هیچ وردەکارییەکی نەداوە لەسەر چۆنێتی سەردانەکە، بەڵام واپێشبینی دەکرێت ئەندامانی تیمەکە کە دەگەنە خاکی چین کەرەنتین بکرێن.

لە ڕەخنەیەکی دەگمەندا، بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئادهانۆم هەفتەی ڕابردوو نائومێدی خۆی دەربڕی سەبارەت بەوەی تیمەکەی نەیتوانیوە بچنە وڵاتەکەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG